العربية  

books بنه ما كشتييه كاني سياسه ت له ئيسلام دا

If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.

View more

بنه‌ما گشتییه‌كانی سیاسه‌ت له‌ ئیسلام دا (Book)


سیاسەت بریتیە : لە هونه‌رى حوكمڕانیكردن و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ده‌وڵه‌ت لە ڕووی ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی و ڕێكخستنی په‌يوه‌ندییەكانی ناوخۆو دەرەوەی وڵات .
سياسه‌تى شه‌رعیش به‌شێكى گرنگى نێو زانسته‌ شه‌رعييه‌ ئيسلامييه‌كانه‌ چونكه‌ ئامانجه‌كه‌ى ڕەچاوكردن وبەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و دوور خستنەوەیانە لە گەندەڵی لە پێناو بەدیهێنانی ئەو دادگەرییەی كە ئاسمانەكان و زەوی لەسەر بونیاد كراوە .
كەواتە: بەرجەستە كردنی سیاسەتی شەرعی خەڵكی نزیك دەكاتەوە لە چاكەكاری ودووریشیان دەكاتەوە لە گەندەڵی هەر چەندێكیش لە بارەیەوە ‌(وحي) سرووش دانه‌به‌زيبێت یا خودى پێغه‌مبه‌ر باسى نه‌كردبێ.
بابەتی سیاسەتی شەرعی لەلایەن فوقەهاكانی سەردەمی پێشوو وئێستاش گرنگی خۆی پێدراوە بەڵام ، پێدەچێت فوقەهاكانی سەردەمی پێشوو دەستەواژەو چەمكی سیاسەتی شەرعیان بەو شێوازە بەزەقی بەكارنەهێناوە ڕاستەوخۆ ، لە كتێبە فیقهییەكانیاندا هەمان شێوەی فوقەهاو زانایانی ئەم سەردەمەی ئێستا كە بە ئاشكرا چەمكی سیاسەتی شەرعی بەكاردەهێنن لە ڕاو بۆچوونەكانیاندا ، هەندێك لەو فوقەهایانە سیاسەتی شەرعییان تەنها لە فیقهی(جینایەت)دا دیوەتەوە بەكاریان هێناوە شێوەی ( ابن عابدین – الطرابلسی) و هەندێكی تریان سیاسەتی شەرعیيان لەو بەرژەوەندییانەی كە دەقێكی ڕاشكاوی لەسەر نەهاتووە لە(المصالح) بينيوە بەڵام ، هەندێكی تریان لە (القياس – الاستحسان - سد الذرائع - الاستصحاب) يا (الإجتهاد) ئەگەر ، چی ناوی لێنانەن سیاسەتی شەرعی بەڵام ، لە ناوەرۆكدا سیاسەتی شەرعییە
سياسه‌تى شه‌رعى له‌سه‌ر (فقه المقاصد) فيقهى ئامانجه‌كان و دروستكردنى هاوسه‌نگى له‌ نێوان (المصالح والمفاسد) به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و گه‌نده‌ڵكاريى و فيقهى واقيع بونيادنراوه لێره‌وه‌ گرنگييه‌كه‌ى سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.