العربية  

books أقوال الرافعي كوتەكاني ڕافيعي

If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.

View more

أَقْوَالُ الرَّافِعِيِّ - گوتەکانی ڕافیعی (Book)


سوپاس و ستایشی بێ کۆتا بۆ خواى پەروەردگار، وە صەڵات وەسەلام لەسەر محمد صلى الله علیه وسلم کۆتا پەیامهێنی ڕێنمونیکار، خۆشحاڵم بە شادبوونەوەم بە کتێبخانەی کوردی و خوێنەرانی کوردی هاوزمانم لە ڕێگەی کۆمەڵیک گوتەى-وتە- ناودار و نووسەر و ئەدیبی گەورەى عەڕەب (مصطفى صادق الرافعي)، ئەم نووسەرەی کەوا بە سوارچاکی گۆڕەپانی فیکری ئیسلامی و ئەدەب و شیعر و فەلسەفەی ژیان ناسرا، لەم کتێبەدا خوێنەر بە دوو زمانی (عەڕەبی - کوردی) ئاشنا دەبێت بە کۆمەڵێک گوتەی زۆر بە چێژ لە مانا و زۆر بە هێز لە دەربڕیندا، گوتانێک کەوا بە زمانێکی جوان و سەرنج ڕاکێش لە مانا و مەبنادا باس و خواسى دونیا و دوارۆژ، ژیان ومردن، دادپەروەری و ستەم، خۆشەویستی و ڕق، چاکە وخراپە، گەنج وپیر، ژن وپیاو دەخەنەڕوو، بەشی زۆری ئەم گوتانە لە کتێبی(کلمة وکلیمة) وەرگیراوە، وە بەشەکەی تری لە کۆی کتێبەکانی تریدا بە گشتی وەرگیراوە و وەرگێڕدراون.

(مصطفى صادق الرافعي) ئەدیب و ڕووناکبیرێکی مسوڵمانی میسڕی سورییە، لە ساڵی 1880م لە وڵاتی میسڕ لە دایک بووە، ئەم کەڵە پیاوە شاعیر و ئەدیب و نووسەرێکی لێهاتوو بووە لە سەردەمی خۆیدا، بە موعجیزەی ئەدەبی عەڕەبی یان شەیخی ئەدەبی عەڕەبی ناسراوە، لە هەر بوارێکدا قەڵەمی جوڵانبدێت ئیللا لەگەڵیدا بەرامبەرەکەی جوڵاندووە و هەژاندووە، لە ساڵی1937م کۆچی دواى کردووە. ديارترين كتێبەکانی:(تحت راية القرآن، إعجاز القرآن والبلاغة النبوية، وحي القلم، تاريخ آداب العرب، حديث القمر، رسائل الأحزان، المساكين، أوراق الورد، ديوان الرافعي،...)

ئەدیبی مەزن ئەحمەد حەسەن زەيات 1968م خاوەنی گۆڤاری (الرسالة) دەربارەی ڕافیعی دەڵێت: ڕافیعی بە تەنیا خۆی ئوممەتێک بوو، بوونێکی سەربەخۆی هەبوو، جیهانێکی جیاواز، وە هەستێکی تایبەت، زۆربەی ئەوانەی ڕقیان لە ڕافیعی بوو ئەوانە بوون کە نەیانناسی... بەڕاستی خۆشیدەوێت ودەیگریێنێت ئەوەى سرووشی خوای گەورەی لە قوڕئانەکەی ناسیبێت، وە لە لە ئیعجازی هونەری ڕوونبێژییەکەی گەیشتبێت، وە هەستی بە نەهێنی بیروباوەڕ لە ئیمانیدا کردبێت.

كنتُ مرَّةً في ضيافة رجُلٍ مِن أهل القرى معِ أحد علماء الفِقه، وذهَبْنا مع القَرَويِّ إلى أرضه، وفيها نخلةٌ متهافتةٌ ليس أَهْوَنُ منها على صاحبها. فقال له الفقيهُ: أُحِبُّ أَنْ تَهَبَ لي هذه النَّخلةَ في مَغْرِسِها بحدودها الأربعةِ. قال: قد وهَبْتُها لك. قال الفقيه: بحدودها الأربعةِ؟ قال الرَّجُلُ الطَّيِّبُ: نَعَم. فقال له الفقيهُ: الآنَ وهَبْتَ لي أرضَك كلَّها، وخرجْتَ منها شرعًا ... فهذا فضاءٌ، ولا حدودَ للنَّخلةِ إلا آخِرُ ما تَمِكُ منه في الجهات، هكذا يَملِكُ دُهاةُ الفقهِ السِّياسيِّ البلادَ العريضةَ إذا ملَكوا ولو نخلةً فيها، غيرَ أنَّهم يُسَمُّون حدودَ النَّخلِةِ: (تحفّظاتِ) النَّخلة ...!
جارێکیان لەگەڵ یەکێک لە زانایانی فیقهدا میوانی پياوێک بووین لە گوندێکدا، لەگەڵ کابرایی لادێی ڕۆیشتین بۆ سەر زەوییەکەی، تێیدا دار خورمایەکی زۆر جوان هەبوو کە خزمەتی بۆ خاوەنەکەی ئاسان نەبوو ، بۆیە فەقیهەکە پێ گوت: حەز دەکەم ئەم خورمایەم پێشکەش بکەیت بە هەر چوار دەورەکەی، گوتی: پێشکەشم کردیت، فەقیهەکە گوتی: ئاخر بە هەر چوار دەورەکەی؟ پیاوە دڵ پاکەکە گوتی: بەڵێ، لە پاشان فەقیهەکە پێی گوت: تۆ ئێستا هەموو زەوییەکەی خۆت پێشکەش بە من کرد، وەلێی دەرچووی بە پێی شەرع و دین... ئیتر ئەمە بڕیارە، چونکە بەڕاستی هیچ سنوورێک بۆ دار خورماکەت نیيە تا دەگاتە کۆتایی هەر چوار لا لە زەوییەکەدا.
ئا بەم جۆرە فەقیهی لێزانی سیاسەتمەدار وڵاتێکی فراوان دەکاتە موڵکی خۆی هەتا ئەگەر خاوەنی یەک دار خورما بێت تێیدا، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی سنووری دار خورماکەی لێدەنێین، وەک (پاراستنی) دار خورماکە...!

جَعَلَ اللهُ لِلْإِنْسَانِ آلَةً وَاحِدَةً لِلصِّدْقِ وَهِيَ القَلْبُ، وَآلَتَيْنِ لِلْكَذِبِ: وَجْهَهُ وَلِسَانَهُ." خواى گەورە یەک ئامرازی بە مرۆڤ بە خشیوە بۆ ڕاستگۆی کە دڵە، بەڵام دوو ئامرازی پێ بەخشیوە بۆ درۆ: ڕووخسار و زمانی.

أربعَةُ آلاف كَلمَةٍ فِي الثَّرثرةِ، أقَلُّ مَن أربعِ كَلماتٍ فِي الحِكمَةِ.
چوار هەزار وشە لە زۆربڵێی و بێ ماناییدا بەهاى چوار وشەى لە دانايى ولێزانیدا نییە.

يموت الحَيُّ شيئًا فشيئًا، وحين لا يبقى فيه ما يموت یقال: مات...
زیندوو هێواش هێواش دەمرێت، کاتێک هیچی نامێنێت لەوەى دەمرێت، ئەو کات دەگوترێت: مرد...

التِّلِسْكُوب العظيمُ في استكشاف معاني الحُبِّ قد یکون دمعةً
زۆر جار ئەنجامی تەلەسکۆپی گەورە لە دۆزینەوەی مانای خۆشەویستیدا فرمێسکێکە.