العربية  

books غەززە شكۆي ئوممەتێك

If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.

View more

غەززە شکۆی ئوممەتێک (Book)


بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحده، نصر جنده، وهزم الاحزاب وحده، والصلاە والسلام علی من لا نبی بعده.
ئاماژەیەك:
خودای گەورە ژیان و مردن و ئەوەی لەم گەردوونە هەیە بۆ تاقی كردنەوەی مرۆڤەكانی داناوە، مرۆڤەكان جێنشینی سەر زەوین، بەبێ‌ تاقی كردنەوە هیچ مانایەك بۆ ژیان نامینێتەوە، هەززە و ڕووداو گەلێكی زۆر ڕوو دەدەن، هەندێكیان بچوك و ناوچەیین و بەئاسانی تێدەپەڕن، هەندێكیان بەهێز و گەورەن نوخبە و دەستە بەهێزەكان پێ‌ تاقی دەكرێنەوە، ئەم دەستانە لەنێو خەڵك زۆر بە بەهێزی دەركەوتوون، ئەگەر ڕووداوەكان گشتگیر و بەهێز نەبن بە ئاسانی ئەمانە لە بێژینگ نادرێن، وە لە هەموو زەمان و مەكانێك كۆمەڵێك دەمامكدار هەن، لە ژێر دەمامكی جیا جیادا خۆیان حەشار داوە، شكڵ و شیوازی جوانیان هەیە، و زوبان و بانگەشەی بەهێز دەكەن لە نێو خەڵك، بەڕاستە ڕێیەكە ناو دەبردرێن، یان ئەوان بەخاوەنی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی ناو دەبردرێن، ئینجا لەسەر ئاستی تاك بێت، یان وڵاتان، لەم هەژان و ڕووداوانە هەموو ئەوانە لە بێژینگ دەدرێن، وە بەتەواوی پەردە لەسەر ئەصل و ناوەڕۆكیان لادەبردرێت، بۆ خەڵك و جیهان دەردەكەون، دیارە ئوممەتی ئیسلامی سروشتی وایە نامرێت، بەڵام هەندێ‌ جار و قۆناغ لاواز و بێ‌ هێزو نوستو دەبێت، بەم ڕووداو و هەژانانە زیندوو دەبێتەوە، نوێگەری لە فكر و ویژان و كار و چالاكییەكانی تازە دەبنەوە.