If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.
ەربارەی"ئەدەبی بچووک و ئەدەبی گەورە" کتێبێکە لە لایەن گەورە نووسەر و وەرگێڕ ( ابن المقفع) نووسراوە، ئەم کتێبە خاوەن بەهایەکی زێڕینە لە مێژووی پەخشانی عەڕەبیدا، تێیدا ئیبنو موقەفەع تێڕوانینێکی ورد و ڕاست بۆ تەواوی ژیانی مرۆڤ لە مامەڵەکردن و ژیانکردن و بیرکردنەوە دەخاتە ڕوو، دوای ئەوە باسی چاکە و ئەخلاق و ڕەوشتی باش و جوان دەکات، و ئارەزووی مرۆڤە ئاواتەخوازەکان بە تەماحی دوور مەودا بەرز دەکاتەوە، هانی ڕاستگۆیی و لە خواترسی و لێبوردەیی و ئارامگری دەدات لە هەر هەنگاوێکی مرۆڤدا و لە هەر وشەیەکدا کە دەیڵێت، عەقڵ و ژیری بەرز دەنرخێنێت، وە خەونە گەورەکان لە کەوتنە ناو دەریای بێباکی و پەلەکردن و هەست وسۆز دەپارێزێت؛ هەروەک چۆن بە بیرۆکە گەورەکانی قسەت لەگەڵ دەکات بەهەمان شێوە بە دڵێکی پڕ لە جوانی و هاوڕێیەتی وە زمانێکی بەرز و قسەخۆش و نەرم و نیان لەگەڵت دەدوێت، شێوازێکی ئارام وەک شنەبای دەریا، بێ جەنجاڵی و ڕازاندنەوە، چاوتێبڕی ناکات بۆ ئەوەی بگەیتە ئەوەی دەتەوێت، بەڵکو لە نزیکی وشەکانیدا ماناکانی دەگەیەنێت.
پوختەیەک دەربارەی ئیبنو موقەفەع:
ناوی تەواوی عبدالله ی کوڕی موقەفەعە، فارسێکی ڕەسەنە، ناوی پێش ئیسلام رۆزبێه بوو، وە نازناوی باوکی عومەر بووە، کاتێک موسڵمان بوو ناوی خۆی گۆڕی بۆ عبدالله، وە نازناوەکەشی بۆ باوکی محمـد.
ئیبنو موقەفەع لە ساڵی ١٠٦ کۆچی لە دایک بووە، وە لەساڵی ١٤٢ دا کۆتایی بە ژیانی هاتووە.. کۆی وجودی لەم ژیانەدا ٣٦ ساڵی پڕ لە بەرهەمی گەورە و مەزن بوو.
تایبەتمەندییەکانی:
ئیبنو موقەفەع زۆر بەناوبانگ بوو بە زیرەکی، وە فراونی زانستەکەی، هەتا ئەوەی گووتراوە دەربارەی: کە لە عەجەمدا واتە لە خەڵکی جگە لە عەڕەب هیچ کەس لەو زیرەکتر نەبووە، وە کەسێکی زۆر بە خشندە بووە، تا بڵێی پیاوانە بووە، لە ناو خەڵکیدا بە خۆشەویستی هاوڕێکانی ناسرابوو، وە لە قسەیەکیدا بۆ عبدالحمیدی کوڕی یەحیای نووسەری خەلیفەی ئەمەوی مەڕوانی کوڕی محمدی شەهیرە، دەڵێت: ببەخشە لە پێناو هاوڕێکەت خوێن و ماڵت.
کتێبەکانی:
ئیبنو موقەفەع خاوەن کۆمەڵە کتێبکی زۆرە،
لە بەناوبانگترین دانراوەکانی (کلیلە و دمنە)یە کە لە فارسیەوە وەریگێڕاوەتە سەر عەڕەبی.
شێوازی نووسین و داڕشتنی:
ئیبنو موقەفەع میتۆدێکی تایبەت بە خۆی هەبووە لە نووسیندا، ئاسانێکی گرانبووە، وە بەڕاستی ئێمە لە شێوازی نووسینەکانیدا بیرۆکانێکی یەکگرتوو دەبینین، هێزی لۆژێک، وشەی ئاسان، رەوان و هەڵبژاردە، بەهێز لە مانا و مەبەستدا، وە تێیدا لووتکەی ڕەوانبێژی و جوانبێژی هەەست پێ دەکەین، ئیبنو موقەفەع زۆر ئامۆژگاری دەدا لە دوورکەوتنەوە لە بە کارهێنانی وشەی نامۆ، وە زۆر ئاڵۆز لە مانادا، لە یەکێک لە قسەکانیدا بۆ یەکێک لە نووسەرەکان دەڵێت: وریای شوێن کەوتنی وشەی نامۆ بە لە قسەدا، بە ئارەزووی گەیشتن بە ڕەوانبێژی، چاک بزانە ئەوە گەمژەیی هەرە گەورەیە.
وە شێوازەکەی بووە پێشڕەو، ڕەوانبێژان و جوانداڕشتەکان و شوێنی کەوتن لە داڕشتن و نووسیندا، وە شێوازەکەی پێشڕەو بوو تاکو "جاحظ" دەرکەوت.