If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.
هذا الکتاب من مكتبة عاطف أفندي تحت رقم(٦۰۲)، مكون من احدی عشر(۱۱) جزء، کتب سنة {٦٨۷} للهجرة، ئەم پەڕتووکە لە کتێبخانەی عاتیف ئەفەندیدا هەڵگیراوە و پارێزراوە لە ژێر ژمارەی (٦۰۲)دا، ئەم پەڕتووکە باس لە هەموو جۆرە فیتنەکان و ژمارەکانیان و کات و سات و ڕوودانیان دەکات، ئەم پەڕتووکە دانراوی ئیمامی حافیز ئەبو عەبدوڵا نوعەیمی کوڕی حەممادە(رحمە اللَّە)، ئێمە ئەم پەڕتووکەمان ڕێکخستۆتەوە و هەڵەکانیمان چاککردۆتەوە، وە پێڕست و (فەهڕەسێک)مان بۆ ئەم پەڕتووکە داناوە، ئەم نوسخەیەی کە لە بەردەستماندایە لەساڵی (٦٨۷)ی هیجریدا نووسراوە، ئەم پەڕتووکە پێکدێت لە (۱۱) بەش، هەربەشێک لەچەند بابێک(دەرگایەک) پێکدێت، بەم شێوەیەی خوارەوە الْجُزْءُ الْأَوَّلُ(۱){بەشی یەکەم(۱)} ۱- مَا كَانَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ {صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ} مِنَ التَّقَدُّمِ إِلَی أُمَّتِەِ وَمِنْ أَصْحَابِهِ بَعْدَهُ فِي الْفِتَنِ الَّتِي هِيَ كَائِنَةٌ{ئەوانە چین لە نێردراوی خواوە(صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هاتوون لە هاتنەپێشەوەیان بۆ ئوممەتەکەی و هاوەڵەکانی لە دوای خۆی لەو فیتنانەی کە هەیە} ۲ - تَسْمِيَةُ الْفِتَنِ الَّتِي هِيَ كَائِنَةٌ وَعَدَدُهَا مِنْ وَفَاةِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ{ناوهێنانی ئەو فیتنانەی کە دەبێت لە کۆچی دوایی نێردراوی خواوە(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هەتاوەکو بەرپابوونی ڕۆژی دوایی} ۳- مَا يُذْكَرُ مِنَ انْتِقَاصِ الْعُقُولِ وَذَهَابِ أَحْلَامِ النَّاسِ فِي الْفِتَنِ{ئەوانە چین کە باس دەکرێت لە کەمبوونەوەی هۆش و ڕۆیشتنی حەز و ئاواتەکانی خەڵکی لە فیتنەدا؟} الْجُزْءُ الْثَّانِيُّ(۲) وَالثَّالِثُ(۳){بەشی دووەم(۲) و سێیەم(۳)} ٤- مَنْ رَخَّصَ فِي تَمَنِّي الْمَوْتِ لَمَّا يَفْشُوا فِي النَّاسِ مِنَ الْبَلَاءِ وَالْفِتَنِ{هەرکەسێک ئاواتخواستنی بە مردن بۆ ئاسان بکرێت و مۆڵەتی بدرێتێ کاتێک بەڵا و فیتنە لەناو خەڵکیدا بڵاودەبێتەوە} ٥- مَا يُذْكَرُ مِنْ نَدَامَةِ الْقَوْمِ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ وَغَيْرِهِمْ فِي الْفِتْنَةِ وَبَعْدَ انْقِضَائِهَا وَمَا تَقَدَّمَ إِلَيْهِمْ فِيهَا{ئەوەی باس دەکرێت لە پەشیمانی کەسانێک لە هاوەڵانی پەیامبەر وە بێجگە لەوانیش لە فیتنەدا وە لە دوای تەواوبوونی وە ئەوەشی تێیدا پێشی خستووە بۆلایان} ٦- مَا يُسْتَحَبُّ مِنْ خِفَّةِ الْمَالِ وَالْوَلَدِ فِي الْفِتَنِ وَمَا يُسْتَحَبُّ يَوْمَئِذٍ مِنَ الْمَالِ وَغَيْرِ ذَلِكَ{ئەوەی کە خوازاراو و پەسەند و گونجاوە لە شاردنەوەی ماڵ و سامان و منداڵ و نەوەدا لە فیتنەدا وە ئەوەشی گونجاوە لەو ڕۆژەدا لە ماڵ و سامان و بێجگە لەوەش) ۷- عِدَّةَ مَا يُذْكَرُ مِنَ الْخُلَفَاءِ بَعْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي هَذِهِ الْأُمَّةِ{ڕێژە و ژمارەی ئەوەی باسکراوە لە خەلیفە و جێنشینەکان لە دوای نێردراوی خواوە(صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لە ئەم ئوممەتەدا} ٨- مَا يُذْكَرُ مِنَ الْخُلَفَاءِ بَعْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ{ئەوەی کە باس دەکرێت لە جێنشین و خەلیفەکان لە دوای نێردراوی خواوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ} ۹- مَعْرِفَةُ الْخُلَفَاءِ مِنَ الْمُلُوكِ{ناسینەوەی جێنشین و خەلیفەکان لە پاشاکان} ۱۰- تَسْمِيَةُ مَنْ يَمْلُكُ بَعْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ{ناوهێنانی ئەوەی کەدەسەڵات دەگرێتە دەست لە دوای نێردراوی خواوە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)} ۱۱- مَا يُذْكَرُ فِي مُلْكِ بَنِي أُمَيَّةَ وَتَسْمِيَةِ أَسْمَائِهِمْ{ئەوەی کەباس دەکرێت لە دەسەڵاتدارێتی نەوەی ئومەییە وە ناوهێنانی ناوەکانیان} ۱۲- بَابُ آخِرُ مِنْ مُلْكِ بَنِي أُمَيَّةَ{دەرگایەکی دیکە لە دەسەڵاتدارێتی نەوەی ئومەییە} ۱۳- بَابُ الْعِصْمَةُ مِنَ الْفِتَنِ وَمَا يُسْتَحَبُّ فِيهَا مِنَ الْكَفِّ وَالْإِمْسَاكِ عَنِ الْقِتَالِ وَالْعُزْلَةِ فِيهَا وَمَا يُكْرَهُ مِنَ الِاسْتِشْرَافِ لَهَا{دەرگای خۆپارێزی لە فیتنە و وە ئەوەی گونجاو و خوازراوە لە ڕێگریکردن و خۆگرتنەوە لە کوشتار و خۆپەراوێزخستن تێیدا وە ئەوەشی پێت ناخۆش دەبێت لە فیتنەدا لە ناساندن بۆی} الْجُزْءُ الرَّابِعُ(٤){بەشی چوارەم(٤)} ۱٤- جُزْءٌ مِنْ بَابُ الْعِصْمَةُ مِنَ الْفِتَنِ وَمَا يُسْتَحَبُّ فِيهَا مِنَ الْكَفِّ وَالْإِمْسَاكِ عَنِ الْقِتَالِ وَالْعُزْلَةِ فِيهَا وَمَا يُكْرَهُ مِنَ الِاسْتِشْرَافِ لَهَا{ بەشێک لە دەرگای خۆپارێزی لە فیتنە و وە ئەوەی گونجاو و خوازراوە لە ڕێگریکردن و خۆگرتنەوە لە کوشتار و خۆپەراوێزخستن تێیدا وە ئەوەشی پێت ناخۆش دەبێت لە فیتنەدا لە ناساندن بۆی} ١٥- بَابُ مَنْ يَرَى الْاعْتِزَالَ فِي الْفِتَنْ{دەرگای ئەوەی خۆی پەراوێزخست لە فیتنەدا} ۱٦- بَابُ الْعَلَامَاتُ فِي انْقِطَاعِ مُلْكِ بَنِي أُمَيَّةَ{دەرگای نیشانەکان لە پچڕاندنی دەسەڵاتدارێتی نەوەی ئومەییە} ۱٧- بَابٌ فِي خُرُوجِ بَنِي الْعَبَّاسِ{دەرگایەک لە دەرچوونی نەوەی عەباس} ۱٨- أَوَّلُ عَلَامَةٍ تَكُونُ فِي انْقِطَاعِ بَنِي الْعَبَّاسِ{یەکەم نیشانەیەک کە دەبێت لەکاتی پچڕاندنی ماوەی نەوەی عەباس} ۱٩- أَوَّلُ عَلَامَةٍ مِنْ عَلَامَاتُ انْقِطَاعِ مُلْكِهِمْ فِي خُرُوجِ التُّرْكِ بَعْدَ اخْتِلَافِهِمْ فِيمَا بَيْنَهُمْ{یەکەم نیشانەیەک لە نیشانەکانی پچڕاندنی دەسەڵاتییان لەکاتی دەرچوونی تورک لەدوای ناکۆکی کەوتنە ناویان} ٢٠- مَا يُذْكَرُ مِنْ عَلَامَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ فِيهَا انْقِطَاعِ مُلْكِ بَنِي الْعَبَّاسِ {ئەوەی کە باس دەکرێت لە نیشانەکان لە ئاسمانەوە کە پچڕاندنی دەسەڵاتی نەوەی عەباسی تێدایە} ۲١- بُدُوُّ فِتْنَةِ الشَّامِ{سەرەتای فیتنەی شام} ۲٢- مَا يُذْكَرُ مِنْ غَلَبَةِ سَفِلَةِ النَّاسِ{ئەوەی کە باس دەکرێت چییە لە زاڵبوونی خەڵکانی ژێرەوە؟} ۲٣- الْمَعْقِلُ مِنَ الْفِتَنِ{پەناگە و شوێنی پارێزەر لە فیتەن} الْجُزْءُ الْخَامِسُ(٥){بەشی پێنجەم(٥)} ٢٤- جُزْءٌ مِنَ الْمَعْقِلُ مِنَ الْفِتَنِ{ بەشێک لە پەناگە و شوێنی پارێزەر لە فیتەن} ۲٥- بَابُ عَلَامَةٍ مِنْ عَلَامَةِ الْبَرْبَرِ وَأَهْلِ الْمَغْرِبِ فِي خُرُوجِهِمْ{دەرگای نیشانەیەک لە نیشانەکانی دەرچوونی بەڕبەر و خەڵکی ڕۆژئاوا لە دەرچوونیاندا} ۲٦- مَا يُقَدِّمُ إِلَى النَّاسِ فِي خُرُوجِ الْبَرْبَرِ وَأَهْلِ الْمَغْرِبِ{ئەوەی کە بۆ خەڵکی پێش دێت لە دەرچوونی بەڕبەر و خەڵکی ڕۆژئاوا} ۲٧- مَا يَكُونُ مِنْ فَسَادِ الْبَرْبَرِ وَقِتَالِهِمْ فِي أَرْضِ الشَّامِ وَمِصْرَ وَمَنْ يُقَاتِلُهُمْ وَمُنْتَهَيْ خُرُوجِهِمْ وَمَا يَجْرِي عَلَى أَيْدِيهِمْ مِنْ سُوءِ سِيرَتِهِمْ{ئەوەی لە تێکدان و خراپەکاری بەڕبەرەوە دەبێت وە کوشتاریشیان لە خاکی شام و میسڕدا وە ئەوەشی کە شەڕیان لەگەڵدا دەکات وە کۆتایی پێهاتنی دەرچوونیان و وە هەرشتێکیش کە لەسەر دەستیاندا شەپۆل دەدات لە خراپی ڕێچکە و ڕێبازییانەوە} ۲٨- صِفَةُ السُّفْيَانِيِّ وَاسْمُهُ وَنَسَبُهُ{سیفات و ناو و نەسەبی سوفیانی} ۲٩- بَدْءُ خُرُوجِ السُّفْيَانِيِّ{سەرەتای دەرچوونی سوفیانی} ٣٠- فِي الرَّايَاتِ الثَّلَاثِ{لە سێ ئاڵاکاندا} ٣١- فِي الرَّايَاتِ الَّتِي تَفْتَرِقُ فِي أَرْضِ مِصْرَ وَالشَّامِ وَغَيْرِهَا وَالسُّفْيَانِيِّ وَظُهِورِهِ عَلَيْهِمْ{لەو ئاڵایانەی کە جیادەبنەوە لە خاکی میسڕ و شام و بێجگە لەوێش وە سوفیانیش کاتێک بەسەریاندا زاڵ دەبێت} ٣٢- مَا يَكُونُ بَيْنَ بَنِي الْعَبَّاسِ وَأَهْلِ الْمَشْرِقِ وَالسُّفْيَانِيِّ وَالْمَرَوَانِيِّينَ فِي أَرْضِ الشَّامِ وَخَارِجَ مِنْهَا إِلَى الْعِرَاقِ{ئەوەی لە نێوان نەوەی عەباس و خەڵکی ڕۆژهەڵات و سوفیانی و مەڕوانییەکاندا دەبێت لە خاکی شامدا وە چوونە دەرەوەیان بەرەو عێڕاق} ۳٣- مَا يَكُونُ بَيْنَ أَهْلِ الشَّامِ وَبَيْنَ مَلِكٍ بَنِي الْعَبَّاسِ بَيْنَ الرِّقَةِ وَمَا يَكُونُ مِنَ السُّفْيَانِيِّ{ئەوەی کە لە نێوان خەڵکی شام و لە نێوان پادشا و دەسەڵاتداری نەوەی عەباسدا دەبێت لەنێوان ڕەقەدا وە ئەوەشی کە لە سوفیانییەوە دەبێت} ۳٤- مَا يَكُونُ مِنَ السُّفْيَانِيْ فِي جَوْفِ بَغْدَادَ وَمَدِينَةِ الزَّوْرَا إِذَا بَلَغَ بَعْثُهُ الْعِرَاقَ وَمَا يُذْكَرُ مِنْ خَرَابِهَا{ئەوەی کە لە سوفیانییەوە دەبێت لە وشکایی بەغداد و شاری زەوڕاوە کاتێک ئەوە سوپایەی کە ناردوویەتی دەگاتە عێڕاق و وە ئەوەشی کە باس دەکرێت لەو وێرانکارییەی کە دەینێتەوە} ۳٥- خُرُوجْ السُّفْيَانِيِّ وَأَصْحَابُهُ إِلَی الْكُوفَةِ{دەرچوونی سوفیانی و هاوەڵەکانی بەرەو کوفە} ۳٦- الرَّايَاتُ السُّودُ لِلْمَهْدِيِّ بَعْدَ رَايَاتِ بَنِي الْعَبَّاسِ وَمَا يَكُونُ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ أَصْحَابِ السُّفْيَانِيِّ وَالْعَبَّاسِيِّ{ ئاڵا ڕەشەکان کە بۆ پشتیوانی مەهدی دێن لە دوای ئاڵاکانی نەوەی عەباس و وە ئەوەشی کە لە نێوانیان ئەواندا دەبێت وە لە نێوان هاوەڵانی سوفیانی و عەباسی دەبێت} ۳٧- أَوَّلُ انْتِقَاضِ أَمْرِ السُّفْيَانِيِّ وَخُرُوج الْهَاشِمِيِّ مِنْ خُرَاسَانَ بِرَايَاتٍ سُودٍ وَمَا يَكُونُ بَيْنَهُمَا مِنَ الْوَقَائِعِ حَتَّى تَبْلُغَ خَيْلُ السُّفْيَانِيِّ الْمَشْرِقَ{یەکەم هەرەسهێنانی کاروباری سوفیانی و دەرچوونی هاشیمی لە خۆراسانەوە بە ئاڵا ڕەشەکانییەوە وە ئەوەشی کەلە نێوانیاندا دەبێت و دەکەوێتەوە ڕوودەدات هەتاوەکو ئەسپەکانی سوفیانی دەگەنە ڕۆژهەڵات} الْجُزْءُ السَّادِسُ(٦){بەشی شەشەم(٦)} ٣٨- جُزْءٌ مِنْ أَوَّلُ انْتِقَاضِ أَمْرِ السُّفْيَانِيِّ وَخُرُوج الْهَاشِمِيِّ مِنْ خُرَاسَانَ بِرَايَاتٍ سُودٍ وَمَا يَكُونُ بَيْنَهُمَا مِنَ الْوَقَائِعِ حَتَّى تَبْلُغَ خَيْلُ السُّفْيَانِيِّ الْمَشْرِقَ{ بەشێک لە یەکەم هەرەسهێنانی کاروباری سوفیانی و دەرچوونی هاشیمی لە خۆراسانەوە بە ئاڵا ڕەشەکانییەوە وە ئەوەشی کەلە نێوانیاندا دەبێت و دەکەوێتەوە ڕوودەدات هەتاوەکو ئەسپەکانی سوفیانی دەگەنە ڕۆژهەڵات} ۳٩- بَعْثَهُ الْجُيُوشَ إِلَى الْمَدِينَةِ وَمَا يُصْنَعُ فِيهَا مِنَ الْقَتْلِ{ناردنی کۆمەڵە سوپایەک بۆ شاری مەدینە و وە ئەوەشی دەکەوێتە لێی لە کوشتار} ٤٠- الْجَيْشُ الَّذِي يُخْسَفُ بِهِ لِلْسُّفْيَانِيِّ{ئەو سوپایەی سوفیانی کە ڕۆدەبردرێت پێی} ٤١- بَابٌ آخَرُ مِنْ عَلَامَاتِ الْمَهْدِيْ فِي خُرُوجِهِ{دەرگایەکی دیکە لە نیشانەکانی دەرچوونی مەهدی} ٤٢- عَلَامَةْ أُخْرَى عِنْدَ خُرُوجِ الْمَهْدِيْ{نیشانەی دواتر لە کاتی دەرچوونی مەهدیدا} ٤٣- اجْتِمَاعُ النَّاسِ بِمَكَّةَ وَبَيْعَتَهُمْ لِلْمَهْدِيِّ فِيهَا وَمَا يَكُونُ تِلْكَ السَّنَةَ بِمَكَّةَ مِنَ الِاخْتِلَاطِ وَالْقِتَالِ وَطَلَبِهِمُ الْمَهْدِيَّ بَعْدَ الْقِتَالِ وَاجْتِمَاعِهِمْ عَلَيْهِ{خڕبوونەوەی خەڵکی لە مەککەدا و پەیماندانییان بە مەهدی تێیدا وەئەو شتانەش کە لەوساڵەدا دەبێت لەمەککەدا لە تێکەڵکردن و کوشتار و وە داواکردنی مەهدی لە دوای کوشتار و وە خڕبوونەوەیان لەسەری} ٤٤- خُرُوجُ الْمَهْدِيِّ مِنْ مَكَّةَ إِلَى بَيْتِ الْمَقْدِسِ وَالشَّامِ بَعْدَمَا يُبَايَعُ لَهُ وَمَا يَكُونُ وَبَيْنَ السُّفْيَانِيِّ وَأَصْحَابِهِ{دەرچوونی مەهدی لە مەککەوە بۆ بەیتولمەقدیس و شام لەدوای ئەوەی کە بەیعەتی دەدرێتێ وەئەوەش کە لە نێوان سوفیانی و هاوەڵەکانیدا دەبێت} ٤٥- سِيرَةُ الْمَهْدِيِّ وَعَدْلُهُ وَخِصْبُ زَمَانِهِ{ڕێباز و ڕێچکەی مەهدی و دادپەروەرییەکەی و تایبەتمەندی سەردەمەکەی} ٤٦- صِفَةُ الْمَهْدِيِّ وَنَعْتُهُ{سیفات و خەسڵەتی مەهدی} ٤٧- اسْمُ الْمَهْدِيِّ {ناوی مەهدی} ٤٨- نِسْبَةُ الْمَهْدِيِ{نەسەبی مەهدی} ٤٩- بَابُ مَا يَمْلُكُ الْمَهْدِيُ{دەرگای مەهدی چ دەسەڵاتدارییەک دەکات؟} ٥٠- مَا يَكُونُ بَعْدَ الْمَهْدِيِّ{ئەوەی کە لە دوای مەهدی دەبێت} ٥١- غَزْوَةُ الْهِنْدِ {غەزاکردنی هیند} ٥٢- مَا يَكُونُ بِحِمْصٍ فِي وِلَايَةِ الْقَحْطَانِيِّ وَبَيْنَ قُضَاعَةَ وَالْيَمَنِ وَبَعْدَ الْمَهْدِيِّ{ئەوەی کە لە حیمصدا دەبێت لە ویلایەتی قەحطانیدا وە ئەوەی کە لە نێوان قوضاعە و یەمەندا دەبێت لە دوای مەهدییەوە} ٥٣- الْأَعْمَاقُ وَفَتْحُ الْقُسْطَنْطِينِيَّةِ{قوڵاییەکانی شام و فەتحکردنی قوسطەنطینیە(ئەستەنبووڵ)} الْجُزْءُ السَّابِعُ(٧){بەشی حەوتەم(۷)} ٥٤- جُزْءٌ مِنَ الْأَعْمَاقُ وَفَتْحُ الْقُسْطَنْطِينِيَّة{ بەشێک لە قوڵاییەکانی شام و فەتحکردنی قوسطەنطینیە(ئەستەنبووڵ)} ٥٥- مَا بَقِيَ مِنَ الْأَعْمَاقِ وَفَتْحُ الْقُسْطَنْطِينِيَّةِ{ئەوەی ماوەتەوە لە قووڵاییەکانی شامدا لە فەتحکردنی قوسطەنطینیەدا(ئەستەنبووڵ) الْجُزْءُ الثَّامِنُ(٨){بەشی هەشتەم(٨)} ٥٦- جُزْءٌ مِنْ مَا بَقِيَ مِنَ الْأَعْمَاقِ وَفَتْحُ الْقُسْطَنْطِينِيَّةِ{ بەشێک لە ئەوەی ماوەتەوە لە قووڵاییەکانی شامدا لە فەتحکردنی قوسطەنطینیەدا(ئەستەنبووڵ)} ٥٧- مَا يَقْدَمُ إِلَى النَّاسِ فِي خُرُوجِ الدَّجَّالِ{ئەوەی بۆ خەڵکی پێش دێت لە دەرچوونی دەجالدا} ٥٨- الْعَلَامَاتُ قَبْلَ خُرُوجِ الدَّجَّالِ{نیشانەکانی پێش دەرچوونی دەجال} ٥٩- بَابُ مِنْ أَيْنَ یَظْهَرُ الدَّجَّالُ{دەرگای لە کوێوە دەجال دەردەکەوێت} ٦۰- خُرُوجُ الدَّجَّالِ وَسِيرَتِەِ وَمَا يَجْرِي عَلَى يَدَيْهِ مِنَ الْفَسَادِ{دەرچوونی دەجال و ڕێباز و ڕێچکەکەی و وە ئەوەش کە لەسەر دەستیاندا شەپۆل دەدات لە خراپەکاری و تێکدان} ٦١- قَدْرُ بَقَاءِ الدَّجَّالِ{ماوەی مانەوەی دەجال} الْجُزْءُ التَّاسِعُ(٩){بەشی نۆیەم(۹)} ٦٢- جُزْءٌ مِنْ قَدْرُ بَقَاءِ الدَّجَّالِ{بەشێک لە ماوەی مانەوەی دەجال} ٦٣- الْمَعْقِلُ مِنَ الدَّجَّالِ{پەناگە و شوێنی پارێزەر لە دەجال} ٦٤- نُزُولُ عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَسِيرَتِهِ{دابەزینی عیسای کوڕی مەڕیەم و ڕێچکە و ڕێبازەکەی} ٦٥- قَدْرُ بَقَاءِ عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ بَعْدَ نُزُولِهِ{ماوەی مانەوەی عیسای کوڕی مەڕیەم لە دوای دابەزینی} ٦٦- خُرُوجُ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ{دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج} الْجُزْءُ الْعَاشِرُ(١٠){بەشی دەیەم(۱۰)} ٦٧- بَابُ خُرُوجِ الدَّابَّةِ{دەرگای دەرچوونی ئاژەڵەکە(الدابة)} ٦٨- الْحَبَشَةُ{حەبەشە} ٦٩- خُرُوجُ الْحَبَشَةِ{دەرچوونی حەبەشە} ٧٠- التُّرْكُ {تورک} ٧١- مَا وُقِّتَ فِي الْفِتَنِ وَالْأَوْقَاتِ لِلسِّنِينِ وَالشُّهُورِ وَالْأَيَّامِ{ئەو کاتانەی هەژماردەکرێن لە فیتنەدا وە ئەو کاتانەش لە ساڵ و مانگ و ڕۆژەکاندا} الْجُزْءُ الْحَادِي عَشَرَ(١١){بەشی یانزەیەم(۱۱)} ٧٢- الْخَسْفُ وَالزَّلَازِلُ وَالرَّجْفَةُ وَالْمَسْخُ{ڕۆچوون و زەمین لەرزە و پێداکێشان و زرمە و سڕینەوەکان} ٧٣- فِي النَّارِ الَّتِي تَحْشُرُ إِلَى الشَّامِ{لەو ئاگرەی کە خەڵکی کۆدەکاتەوە بۆ شام} ٧٤- مَا يُذْكَرُ مِنْ عَلَامَاتِ السَّاعَةِ بَعْدَ طُلُوعِ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِهَا{ئەوەی کەباس دەکرێت لە بەڵگەکانی بەرپابوونی ڕۆژی دوایی لە دوای هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاواکەیەوە} ٧٥- طُلُوعُ الشَّمْسِ مِنَ الْمَغْرِبِ{هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاواوە} ئەم نوسخەیە لە ڕووی هێنانی ناوەڕۆکی حەدیث و ڕیوایەتەکان لە نوسخە بەریتانیەکە باشترە، بەڵام نوسخە بەریتانییەکە لەڕووی هێنانی ئیسنادی حەدیس و ڕیوایەتەکان لە نوسخە ئەستەنبووڵیەکە باشترە، ئەم نوسخە ئەستەنبووڵییەی کە لە بەردەستماندایە ئیسنادی حەدیس و ڕیوایەتەکانی بە گشتی کورت کردۆتەوە بۆ نموونە لەم نوسخەیەدا زۆر وشەی (یَرْفَعُّەُ) هاتووە لە بری ئەوەی ناوی سەرجەم ڕاوی حەدیس و ڕیوایەتەکان بهێنێت، بەڵام بەم شێوەیە حَدَّثَنَا…………یَرْفَعُّەُ إِلَی………… هەندێ جاریش ئەم وشانە هاتووە (رَفَعَەُ،رفعنا،رفعاە)، ئیسنادی حەدیس و ڕیوایەتەکانی تێدا کورت کراوەتەوە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکی حەدیس و ڕیوایەتەکانەوە موطابیق و هاوتایە لەگەڵ ناوەڕۆکی حەدیس و ڕیوایەتەکان لەگەڵ ئەم موسنەد و کتێبانەدا وەکو جامع معمر ابن راشد و موسنەدی عەبدولڕەزاق، موسنەدی ابن ابي شیبة، صحیح البخاري، صحیح المسلم، موسنەدی ئیمامی ئەحمەد…….…..هتد. بەس بەتایبەتی موطابیق و هاوتایە لەگەڵ ناوەڕکی حەدیس و ڕیوایەتەکان لەم موسنەد و کتێبانەدا وەکو جامع معمر ابن راشد و موسنەدی عەبدولڕەزاق، موسنەدی ابن ابي شیبة. بەڵام لە بەشێکی زۆر لە ناوەڕۆکی حەدیس و فەرموودە و ڕیوایەتەکاندا لە هەردوو نوسخەکەدا پچڕان و (تقطیع) هەیە، ناوەڕۆکی فەرموودە و ڕیوایەتەکان تێیدا کورت کراوەتەوە، بەڵام لە ڕووی ڕاستی نووسینی وشەکان و واتاکانیانەوە بە گشتی هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە، بەڵام بیرمان نەچێت نوسخە ئەستەنبووڵیەکە لە ڕووی نووسینی ناوەڕۆکی حەدیس و ڕیوایەتەکانەکەوە لە نوسخە بەریتانییەکە باشترە و بێ هەڵەترە، ئەصڵی ناوەڕۆکی حەدیس و ڕیوایەتەکان لە نوسخە ئەستەنبووڵیەکەدایە، بەڵام ئەصڵی ئیسناد و ڕاوی و گێڕەرەوەی حەدیس و ڕیوایەتەکان لە نوسخە بەریتانیەکەدایە بە گشتی، ئێمە کارمان لەسەر نوسخە ئەستەنبووڵیەکەدا کردووە و وە هەوڵمانداوە هەڵەکانی ڕێکخستنی کتێبەکە چاکبکەینەوە وە هەروەها لە چەند شوێنێکدا بەشێک لە نووسینی لاپەڕەیەک تێکچووە یان سڕدراوەتەوە ئێمە هاتووین بە جوانترین شێواز نووسیومانەتەوە بە شێوازی نووسینی کتێبەکە هەڵەکان و نووسینە سڕدراوەکانی ئەو لاپەڕەیەمان چاک کردۆتەوە، ئێمە ئەو لاپەڕە و پەڕانەمان دیسانەوە ڕێکخستۆتەوە کە لەکاتی ڕێکخستنی کتێبەکە کراوە و هەندێک لاپەڕە لە ناو جوزئێکدا(بەشێکدا) یان لەناو بابێکدا(دەرگایەکدا) براوەتە ناو شوێنێک لەناو بابێکدا(دەرگایەکدا) یان براوەتە ناو جوزئێکەوە(بەشێکەوە)، ئێمە ئەو لاپەڕانەمان بردۆتەوە شوێنی خۆی و لەشوێنی ڕاستەقینەی خۆی دامانناوەتەوە، ئێمە یانزە(۱۱) (جوزء) و بەشمان بۆ کتێبەکە داناوە و خستوومانەتە سەر کتێبەکە بەشێوازێکی زۆر جوان بەرگمان بۆ داناون و سەرەتای (جوزء) و بەشەکە و کۆتایی (جوزء) و بەشەکەمان داناوە وە هەروەها ناوی بابەکانی(دەرگاکانی) (جوزء) و بەشەکەمان بۆ داناوە و لەسەر ئەو بەرگ و لاپەڕەیەمان داناوە کە بۆ ئەو بەش و جوزئەمان کردووە، وە ئێمە لەم کارانەماندا پشتمان بە نوسخە بەریتانییەکە بەستووە، ئێمە بۆ ڕێکخستنی کتێبەکە و بۆ ئەوەی کە لاپەڕە و نووسینی زیادەی تێدا نەبێت لە هەموو سەرەتا و کۆتایی ئەو بەش و جوزئەدا ئێمە ئەو لاپەڕە و نووسینەی کە پەیوەندی بەو (جوزء) و بەشەوە نییە سڕیومانەتەوە بۆ ئەوەی دووربین لە دووبارەبوونەوە و هەڵەی لاپەڕەکان و نووسینی کتێبەکە، ئێمە پێڕستێکمان (فەهڕەسێکمان) بۆ کتێبەکە داناوە و هەموو ناو و ژمارەی لاپەڕەکانی بەش(جوزء) و بابەکانی کتێبەکەی تێدایە بەبێ کەم و کورتی، بەشێوازێکی زۆر جوان پێڕستەکەمان(فەهڕەسەکەمان) داناوە، ئێمە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی ئەم کتێبە بە بێ هەڵە و کەم و کورتی بگاتە دەستتان و هیچ مرۆڤێکیش لەم ژیانی دونیایەدا بێ هەڵە و کەم و کورتی نییە، خوای گەورە نیەت و کاروبارمان ڕێکبخات و پتەو و دامەزراو و جێگیرمانبکات بۆ سەرخستنی دینەکەی، سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان بە پشتیوانی خوای گەورە توانیمان پەڕتووکەکە تەواوبکەین.
وَالْحَمْدُ للهِ وَحْدَهُ وَصَلَّى اللهُ عَلَى سَيدِنَا مُحَمَّدٍ وَآلِهِ الطَّيِبِينَ الطَّاهِرِينَ وَصَحْبِهِ أَجْمَعِينَ.