If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.
بۆ بەرچاو ڕونی خۆینەر ئەم نوسراوە بۆ ئەوە نیە ژیننامەی زانایان بخەمە ڕوو، لەسەر لەدایک بون و ڕەوڕەوەی ژیانیان قسە بکەم، وەک سەردێکی مێژوی ژیاننامەیان، بەڵکو بۆ ئەوەیە لایەنی فکری سیاسی و ڕوڵی پێگەیاندن و پەروەردەییان، نەهج و شێوازو بیروکەی پێگەیاندنیان دیاری بکەین، لەکتێبە مێژویەکاندا تەنها باسی سەرکردەی سەربازی و سیاسی دەکرێت، چۆن فتوحاتیان کردوە، لەکاتێکدا هیچ سەرکردەیەکی سیاسی بەهێزو ناودار نیە لەسەر دەستی زانایانی ئایینی پێنەگەیشتبن، دیدگای شارستانیەت و تەوحیدی، بیری خۆشەویستی ئیسلام و مەبدەئو ئومەت و حەق و عەدالەتیان لەناخی سەرکردە سیاسیەکان چاندوە. بۆ ئەم مەبەستە لێرەوە میتۆد و مەنهەجتیان باس کراوە، نەک ژیاننامە. هۆکاری دیاری کردنی ئەم دوو کەڵە زانایەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوانە لەپشت پێگەیاندنی دوو سەرکردەی سیاسی و سەربازی بەهێزبون، مێژویان کۆڕیوە، گەورەترین فتوحاتیان لەژیانی سیاسی دا کردوە، ئەلب ئەرسەلان جەنکی مەلازکرد)، ی بردەوەو سەرکەوتنی بۆ موسلمانان تۆمار کرد، ڕێڕەوی میژوی گۆرگِی بۆ زیاتر لە١٠٠٠ ساڵ، بەپشتیوانی زانای ئایینی خواناس نیزام پادشا، هەروەها محمد فاتح فەتحی قوستەنتینیەی کرد، جەنکێکی مێژویی بو کۆتایی بەئیمپراتۆریەتێک هێنا. لەم دوو جەنگەدا تەنها ناوی سەرکردەی سیاسی و سەربازی دێت، لەکاتێدا زانایانی ئاینی لەپشت ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بون، بۆ ئەوەی زانایانی ئایینی ئەم مەشهەدانە بکەنەوە پەند و بەخۆداچونەوە، بەکاری خۆیان هەستن و پیاوانی سیاسی و سەربازی پێبگەینن.