العربية  

books لەنێوان ئەهلي سوونە و جەماعت و خەواريجەكان 22 جياوازي بنەڕەتي

If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.

View more

لەنێوان ئەهلی سوونە و جەماعت و خەواریجەکان ٢٢ جیاوازی بنەڕەتی (Book)


یەکێک لە گەورەترین ئەو فیتنانەی کە ئوممەتی ئیسلامی لەم سەردەمەدا تووشی بووە فیتنەی خەواریجی هاوچەرخە کە ناوی بریقەداریان لە خۆیان ناوە و دروشمی جیهاد و ئایینیان بەرز کردوەتەوە بەڵام خۆیان لە ڕاستیدا زیادەڕۆ و دەرچوون لە کۆمەڵی موسوڵمانان و لە ڕێگای ڕاستی ئەهلی سوننە و جەماعە لایانداوە، مێژوو شایەتی داوە کە یەکەم گرووپ کە لە کۆمەڵی موسوڵمانان دەرچوو و جیابووەتەوە خەواریج بوون کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەربارەیان فەرمووی
"لە ئایین دەردەچن وەک چۆن تیر لە نێچیر دەردەچێت"
ئەمڕۆ دەبینین کە داعش میراتگری بیری ئەو خەواریجانەن ئیسلامیان لە چاوی خەڵکدا ناشیرین کردووە خوێنی موسوڵمانانیان پێش هەموو کەسێک حەڵاڵ کردووە لێرەوە ئەرکی زانایان و ڕوونکەرەوانە کە جیاوازی بنەڕەتی نێوان ڕێبازی ئەهلی سوننە و جەماعە و ڕێبازی ئەم زیادەڕۆ دەرچووانە بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە لەم نامیلەکەیە بە پوختی و بەکوردی چەند جیاوازیەک باس دەکرێت کە لەنێوان خەواریجەکان هەیە و ئێستاش پەرەی پێ دەدرێت