If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.
نووسینی ئەم کتێبە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند لایەنێک، یەکێک لەوانە گرنگی گەنجان، کە گەنجانمان لە کۆن و ئێستادا, لەهەموو شۆڕش و گۆڕانکاریەکاندا بناغە و سەرمەشقی گۆڕانکاریەکان بووینە, هیچ بیرۆکەیەک لەدونیادا ناگاتە ئامانج تاوەکو پێنچ بنچینەی گرنگی بۆ ئامادە نەکرێ ئەویش بەهێزی بیرۆکەی کەسایەتیەکە، بڕوای تەواو بەم بیرۆکەیە, دڵسۆزی بۆ ئەم بیرۆکەیە, جۆشوخرۆش و گەرم وگوڕی بۆ ئەم بیرۆکەیە, خۆبەخت کردن و قوربانیدان بۆ ئەم بیرۆکەیە. ئەم پێنچ ڕەوشتە گشتیان لە گەنجاندا هەن! دڵپاکی و دڵسۆزی و گەرم و گوڕی و خۆبەخت کردن لە تایبەتمەندی گەنجاندایە, بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرترین گرفت لەم سەردەمەدا تووشی گەنجان دەبن، شەپۆڵی خراپەکاری ئەمڕۆ زیاتر ڕووی لە گەنجانە, زۆربەیان بە ووتەی بریقەدار و گوماناوی و هەوەسبازی گیرۆدەبوون, ڕێگایان بزرکردووەو ئامانجیان دیار نییە, لە سەرگەردانی دەژین, بەشێکیان تووشی گیروگرفتی کۆمەڵایەتی بووینە, بەشێکیان بەرەو هەنداران ڕۆیشتوون, بەشێکیان بەهۆی ماددەی بێ هۆشکەر کەوتوونەتە بەندیخانەکان ...هتد، بۆیە بە پێویستمان زانی کە گرفتەکانی سەردەم باس بکەین و هۆکارەکانی دیاری بکەین دواتر بۆ هەر گرفتێک چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزینەوە لەپێناو خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان.