العربية  

Book Quotes ئازاديي لێبێجينەوە لە فەلسەفەي زان بۆڵ سارتەردا

ئازادیی لێپێچینەوە. لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا
Qr Code ئازادیی لێپێچینەوە. لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا

ئازادیی لێپێچینەوە. لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا

  ( 3 ratings )
Author:
Category: Existential Philosophy [Edit]
Language: Kurdish
Publisher: چوارچرا. سلێمانی
Release Date:
Pages: 95
Rank: 343,433 No 1 most popular
Short link: Copy
More books like this book
Download is not available

Book Description

کتێبی فەلسەفی ئازادیی لێپێچینەوە لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەر
نووسینی دڵشاد کاوانی.
کتێبی ئازادی لێپێچینەوە، لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا، کتێبێکی سەت لاپەڕەیی ڕەخنەیی فەلسەفییە، شەشەمین کتێبی چاپکراوی نووسەر و ڕەخنەگر دڵشاد کاوانییە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، لە دووتوێی بەرگێکی قەشەنگدا دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران.
ئەم کتێبە، شیکاری و ڕاڤەکردن و ڕەخنەگرتنە لە هەندێک لە فۆرم و دیدگا و بۆچوونەکانی ژان پۆل سارتەری گەورە فەیلەسووفی جیهان، بەتایبەتی لە کتێبی بوونگەرایی جۆرێکە لە مرۆڤگەرایی. سەبارەت بە ڕوئیا و بینینی بۆ ئێگزستانسیالیستی و چەمکەکانی بوون و خودا، ئازادی، لێپێچینەوە و بەرپرسیارییەتی هەڵنەهێندراو، نۆرمە ئەخلاقییەکانی پەیوەست بە سەربەستی و نا سەربەستی، لە دیارکردنی هەڵبژاردە ئەخلاقییەکانی مرۆڤ باسکراوە.
دڵشادکاوانی سەبارەت بە لایەنە ڕەخنەیەکەی کتێبەکە ڕایگەیاند: لە کتێبەکەمدا، خاڵم خستۆتە سەر هاودژییەکانی بۆچوونەکانی ژان پۆل سارتەر لە بوونگەرایی ڕێژەیی و پەشیمنابوونەوەی لە ڕوانینەکانی پێشووتری.
هەروەها گووتی: وەک چۆن سارتەر هەر جۆرە ڕەهاگەرایییەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕەتدەکاتەوە، کارەکانی سارتەر تێگەیشتنێکی کۆتایی یەکلاکەرەوە لە بوونگەراییمان بۆ دابین ناکەن. بوونی فرە بۆچوونی ئایدیۆلۆژی سەبارەت بە بوونگەرایی، لەوانەش پووچەڵکردنەوەی ئەم بۆچوونانە لەلایەن سارتەرەوە کتێبخوێنان هان دەدات بۆ بانگەوازکردن بۆ ئیرادەی ئازادبوون. ئەمەش مانایەکی تری ئازادییە کە لە کتێبەکە باسی دەکەین.
دیدە ڕەخنەیەکەی کتێبی ئازادیی لێپێچینەوە، لەسەر هەرسێ پایەکانی ڕەخنەگری سارتەر ڕەخنەی مارکسیست و کۆمۆنیستەکان، ڕەخنەی ئایینی مەسیحی کاسۆلیکەکان، ڕەخنەی دیاردەناسیی. ڕاڤەی بۆ کراوە و جارێکی دیکە خراوەتە بەر ڕەخنە.
لە کتێبی ئازادیی لێپێچینەوە گەڕان بەدوای مانای بوونی مرۆڤ لەم جیهانەدا- بە واتایەکی تر، ڕاستی بوونی مرۆڤ، خراوەتە بەر باس. بەتایبەتی لێکدانەوەکان و ڕەخنەکانی سارتەر، لە کتێبەکانیدا بۆ مەرگی خودا لە دروستکردنی مرۆڤی باڵا لای فریدیش نیچە. جارێکی دیکە بە زمانی کوردی و بۆ خوێنەری کوردی لەم کتێبەدا لێکدراونەتەوە.
کتێبی ئازادیی لێپێچینەوەدا لە پاڵ وتارە فەلسەفییەکەیدا چەمکە زانستی و فەلسەفییەکانی بە سی یەک پەڕاوێز لێکدانەتەوە و پانزە کتێبی بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی وەک سەرچاوە، بۆچوونەکانی پێ پپشت ڕاست کراوەنەتەوە

Book Quotes "ئازادیی لێپێچینەوە. لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا"

Other books like "ئازادیی لێپێچینەوە. لە فەلسەفەی ژان پۆڵ سارتەردا"

Other books for "دلشاد كاواني"

Hide Intellectual property is reserved to the author of the aforementioned book
If there is a problem with the book, please report through one of the following links:
Report the book or by Contact us

E-books are complementary and supportive of paper books and never cancel it. With the click of a button, the e-book reaches anyone, anywhere in the world.
E-books may weaken your eyesight due to the glare of the screen. Support the book publisher by purchasing his original paper book. If you can access it and get it, do not hesitate to buy it.
Publish your book now for free