العربية  

books نەوەي نوێ لەنێوان فكري ئيسلامي و تيۆري عەلماني دا

If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.

View more

نەوەی نوێ لەنێوان فکری ئیسلامی و تیۆری عەلمانی دا (Book)


تاکی کۆمەڵگەی ئێمە بەکۆمەڵێک گرفت گیرۆدە بووە ، بەتایبەتی لەدوای کردنەوەی جیهان بەڕووی (عەولەمە)، سەرپەرشتیارانی (عەولەمە) توانیان کەمتر لە نیو سەدە کلتور و (فکر) و ڕەوشت و بوارە کۆمەڵایەتیەکان تێکەڵ بکەن و شوناسی گەلان بخەنە مەترسیەوە، کوردستان و تاکی کوردیش بەتایبەتی گەنج لەم شەپۆلە ترسناکە بێ بەش نەبوو، خۆ ئەگەر تەماشای ڕاوو بوچون و سەروسیما و هەڵسوکەوت و ڕەفتاری هەندێک لەگەنجانمان بکەین زۆر ئەستەمە بتوانی لەگەڵ کەسێکی ئەوروپی لە ڕووی جلوبەرگ و هەڵسوکەوتەوە جیای بکەینەوە، شوناسی کەوتۆتە بەرمەترسی و پارێزراو نییە! سوڕێک بەنێو بازاڕ و دوکان و مارکێتەکان بکە، دەبینی ناوی ئینگلیز و ئەوروپی، زۆر بەسەر شار و بازاڕماندا زاڵە، هەمووی بۆتە ناوە بیانییەکان، ئەم نەوە تازە پێدەگات زۆر بەزەحمەت دەزانێ شوناسی خۆی پێناس بکات. ئایا ڕۆژهەڵاتییە یان ڕۆژئاوایی، موسڵمانە یان نا، کلتور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی هی خۆیەتی یان هاوردە؟ لەهەموو ئەوانەش ترسناکتر لایەنە (فکرییەکەیە)، ئایا ئێستا تاکی کوردی دەزانێ لە بڕیار و هەڵسوکەوت و وتووێژەکانی کار لەسەر کام (فکر) دەکات. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کوردستان بۆ ماوەی نیو سەدەیە گەڵاڵەی (فکری) مارکس و دواتر سۆسیالیست و سۆشییال دیموکرات و سەرمایەداری کردووە و کاریگەری و ئاسەواری ئەم قوتابخانە (فکرییانە) زۆر زۆر بووە لەسەر گەنجانی وڵات، خۆشەویستی لەناو دڵیان داچەقیووە و کاری بۆ دەکەن و بەشانازیەوە خەڵکی بۆ بانگ دەکەن، سەرەڕای پەیدابوونی دەیان ڕێکخراوی بەناو جیاواز لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بانگەشە بۆ (فکری عەلمانی) دەکەن، تا کار بکەنە سەر سیستەمی وڵات و دەستکاری پەیڕە و پرۆگرامی پەروەردە و فێرکردن و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن. بۆ بەرگرتن لەم شەپۆلە ترسناکە بەپێویستمان زانی وەک هەنگاوێکی سەرەتا چەند چەمکێکی (فکری) سەردەمی شیبکەینەوە و تیشکی بخەینە سەر چۆنیەتی پاراستنی شوناسی تاکی کورد و گێرانەوەی بۆ (فکری) ئیسلامی ڕەسەن و هاوچەرخ.