If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.
زەمانێکە خولیای ئەوە بووم کتێبێک بنووسم لە سەر چەند بابەتێک تا بتوانم خزمەتێک پێشکەش بە خوێنەر بکەم سەبارەت بە چەند ئایاتێکی قورئانی پیرۆزو ھەندێ لە فەرموودەکانی پێشەوامان محمد (صلى الله عليه وسلم) .
بەردەوام لە ھەوڵی ئەوە دابووم بە شێوازێکی دوور لەدەمارگیريی وپیرۆزکردنی بیرو بۆچوونی فەقیھو مەزھەبیێکی دیاریکراو نووسینەکەم بخەمە بەردەستی خوێنەر لەبەر ئەوەی تەنھا وتەنھا مەبەستم خزمەت وخستنە رووی بەڵگەی بە ھێزو مەنتقی و راستکردنەوەی ھەندێ چەمکە، کە بەلامانەوە ئامانجی خۆی نەپێکاوە ، کەناگونجێت وێنای پەیام و بەرنامەی ئاینی بیرۆزی ئیسلامی پێبکرێت لەو روانگەیەوە، بەتایبەت لەم سەردەمەی ئێستاماندا .
ھەروەھاپەیام و وەڵامێکیشە بۆ نەیار و ھەندێ کەسانی کاڵفام و تێنەگەیشتوو لە تەواوی کرۆکی ئیسلام وھۆکاری ناردنی پێشەواو سەروەرمان محمد(صلى الله عليه وسلم )، کە خودا لە قورئانی پیرۆزدا دەرھەقی دەفەرمووێت : (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)، وە جیاوازی نەکردنی لە نێوان ھەردوو چەمکی ئیسلام و موسڵمان ، کە رۆژانە لە سۆشیال میدیاکانەوە ھێرشێکی نا ڕەوا دەکەنە سەرئایینی پیرۆزمان، كهوا ئیسلام تەنھا تیرۆر و توندوتیژی بەرھەم دێنێت!!
داواکارم لە خوێنەری بەرێزو خۆشەویست، کە بە سینگێکی فراوانەوە بێ تووڕە بوون ودەمارگیریی، بەشێوازێکی عەقڵانیی ولۆژیکیی ، بۆچوونەکانم دیراسەبکات، گەر ھاتوو بەلایەوە پەسەند نەبوو، ئەوا زۆر ئاساییە ، ئەگەریش لای پەسەند بوو، ئەوا با ئیشی لەسەر بکات، تا بتوانین پێکەوە خزمەتێک بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکەین.