If you do not find what you're looking for, you can use more accurate words.
ئەم نامیلکەیە باسی چۆنیەتی عمڕەکردنی خوشکان دەکات لەسەر سونەت و وەک چۆن هاتووە لە فەرموودەکانی سەروەرمان بێ کەم و زیادە ،هەموو ووردەکاریەکانی تێداباسکراوە کەسێک بیەوێ بچێتە عمڕە چی بکات و چۆن ئەنجامی بدات وە ڕێنمای گرنگی تێدایە بۆخوشکانی بەڕێز کەچی بکەن لەوێ و خۆیان لەچی بپارێزن ، بۆیە پێوویستە هەرخوشکێکی بەڕێز دەچێت بۆ عمڕەکردن پێشتر ئەم نامیلکەیە بخوێنێتەوە بۆ بەرچاوڕوونی و فێربوونی ئادابەکان ، ئەم نامیلکەیەم کاتێ نوسی کە لەعمڕەکردن گەڕامەوە بینیم خوشکان زانیاریان زۆر کەمە بۆ عمڕەکردن وە شتی زۆر سەیرناشرین دەکەن لەوێ کە نابێت لە ماڵی خودا ئەنجام بدرێت وەک: شیرک و خۆڕازاندنەوە و بازاڕکردنی زۆر..هتد
هیوام وایە ئەم نامیلکەیە ببێتە جێگەی ڕەزامەندی خودای باڵادەست و ببێتە هۆی سودبۆخوشکانی بەڕێز