English  

مراجعة كتاب كرفتي دەق لە ڕۆماني كورديدا

گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا.
Qr Code گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا.

گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا.

  ( 2 تقييمات )
مؤلف:
قسم: النقد الأدبي العربي [تعديل]
اللغة: الكردية
الناشر: چاپخانەی هێڤی.
الصفحات: 150
ترتيب الشهرة: 277,579 رقم 1 هو الأشهر !
رابط مختصر: نسخ
المزيد من الكتب مثل هذا الكتاب
التحميل غير متوفر

وصف الكتاب

دڵشادكاوانی كتێبی ڕەخنەیی گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
كتێبی گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا. كتێبێكی ڕەخنەیی ئەدەبییە و تایبەتە بە ڕۆمان، لە نووسینی دڵشاد كاوانی یە، بەمزووانە پڕۆژەی ئاگا بۆیەكەمجار چاپ و بڵاوی دەكاتەوە و لە پێشەنگەی نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی كەوتە بەردیدی خوێنەران. ئەم کتێبە (146) لاپەڕەیە. لە دووبەش پێکهاتووە و بەشى یەکەمیان خوێندنەوە و توێژینەوەى ڕەخنەیین، لە چوار ڕۆمانى کوردیی، دوو قەڵەمى پێش ڕاپەرین و دوو قەڵەمى دواى ڕاپەڕین، لە كتێبەكەدا بە نموونە وەرگیراون.
بۆ ئەم مەبەستە دڵشاد كاوانی نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: هەر چوار ڕۆمان لەپاڵ جوانییەكانیاندا كۆمەڵێك كەموكوڕیان هەن، كە نووسەرانیان درکیان پێ نەکردووە و لەم كتێبە وەك كاری ڕەخنەیی پەنجەى خراوەتەسەر.
ڕۆمانەكانیش پێكهاتوون لە ڕۆمانی هەیئەی سەلام عەبدوڵڵا. لەدایکبوونى دووەم. پێشڕەو عەبدوڵڵا. کانێ بچووکێ جوان عوسمان. خەونەکانى مەتڕان. زرار سەرتاش. بایۆڕۆمانى غه‌مبار. ئیبراهیم عومەر مەلازادە.
هەروەها گوتی: بەشى دووەمى کتێبەکە سێ نامەى ئەدەبین، نامەی یەكەم بۆ ئەو كەسانەنن كە دەیانەوێت بەشێوەیەكی زانستییانە ڕۆمان بنووسن و ڕەگەز و بنەما زانستییەكانی ڕۆمانی تێدا خراوەتە ڕوو. دوو نامەکەى دیکە بۆ ئەو ڕۆماننووس و کتێبانە نووسراوە کە بەر لە چاپبوونی کتێبەکان، بە مەبەستى پێداچوونەوەى ئاراستەى خاوەنەکانیان کراوە.
لە كتێبی گرفتی دەقدا هاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆمان نووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.
كتێبی گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا دووەمین كتێبی ڕەخنەیی نووسەرە لەبارەی ڕۆمانەوە. هەروەها یانزەمین كتێبی چاپكراویەتی كە بۆ یەكەمجار چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

مراجعة كتاب "گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا."

كتب أخرى مثل "گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا."

كتب أخرى لـ "دلشاد كاواني"

إخفاء الملكية الفكرية محفوظة لمؤلف الكتاب المذكور
فى حالة وجود مشكلة بالكتاب الرجاء الإبلاغ من خلال أحد الروابط التالية:
بلّغ عن الكتاب أو من خلال التواصل معنا

الكتب الإلكترونية هي مكملة وداعمة للكتب الورقية ولا تلغيه أبداً بضغطة زر يصل الكتاب الإلكتروني لأي شخص بأي مكان بالعالم.
قد يضعف نظرك بسبب توهج الشاشة، أدعم ناشر الكتاب بشراءك لكتابه الورقي الأصلي إذا تمكنت من الوصول له والحصول عليه فلا تتردد بشراءه.
أنشر كتابك الآن مجانا