English  

شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا

أرسلان رحمن 10 مايو 2021

( تقييمي للكتاب
  )

نووسەر له و کتێبەدا خوێندنەوەیەکی کوردانەی سەبارەت بە رووماڵی میدیای کوردیی بۆ شەڕی داعش و پرسی شەڕی دەروونی داعش دژ بەخەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە خستووەتەڕوو.
سەبارەت بە ناوەڕۆکەکەی، لەپێشەکی کتێبەکەدا، هاتووە: "باسەکانی ئەم بەرهەمە کە زیاتر لەچەشنی رێبەرێکی میدیایی بۆ میدیاکارانی کورد گرنگی خۆی دەردەخات، فراوانن، تەنیا، قسەکردن نییە لەسەر داعش وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و ناساندنی بنەما فیکری و هێڵە گشتییەکانی کاری ئه و رێکخراوە بە وەرگری کورد، بەڵکو هەریەک لەباسەکانی پەیوەندیدار بەرووماڵی میدیای کوردی بۆ رووداوەکانی شەڕی داعش، پرسی شەڕی دەروونی، پێویستی هەبوونی راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی پیشەییانەی پەیامنێری جەنگی روونکراونەتەوە".
هەر لە کتێبەکەدا، رای ژمارەیەک ئەکادیمیست و نووسەر وەرگیراوە و راسپاردە و پێشنیازیش بۆ کارلەسەرکردنیان خراونەتە بەردەست. هەروەها نموونەی پێویست بۆ روونکردنەوەی مەبەست خراونەتەڕوو بۆ ئەوەی وەرگر و میدیاکاری کورد زیاتر درک بە ناوەڕۆکی ئه و پەیامانە بکەن، کە رۆژانە داعش لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مەکینەی پڕوپاگەندەکردنییەوە ئاراستەی وەرگری کوردی دەکات و لەکۆی گشتی بەرهەمەکەشدا جەخت لەسەر گرنگی هاتنەئارای روانگەیەکی کوردانە بۆ رووماڵی رووداوەکان و وەرگێڕان و داڕشتنەوەی پەیامە میدیاییەکان کراوەتەوە.
ناوەڕۆکی کتێبەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشدا لەکۆتایی کتێبەکەشدا ژمارەیەک پێشنیاز و راسپاردە بۆ بەرچاوی لایەنە پەیوەندیدارەکان خراونەتەڕوو. هاوکات ئەنجامێکی پوختەکراوی کتێبەکەش خراوەتە بەردەستی خوێنەر. وێڕای خستنەڕووی سەرچاوەکانی کتێبەکە.
پێڕستی کتێبەکە:
بەشی یەکەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونیی داعش و دامەزراوە میدیاییەکانی
-پاری یەکەم: شەڕی دەروونی (چەمک، ئامراز و جۆرەکانی)
+باسی یەکەم: شەڕی دەروونی چییە؟
+باسی دووەم: کەرستەکانی شەڕی دەروونی-پاری یەکەم: شەڕی دەروونی (چەمک، ئامراز و جۆرەکانی)
-پاری دووەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونی داعش و دامەزراوە میدیاییەکانی
+باسی یەکەم: داعش لەگرووپێکی چەکدارەوە بۆ دەوڵەتی تیرۆر
+باسی دووەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونی داعش
+باسی سێیەم: دامەزراوە میدیاییەکانی داعش
بەشی دووەم: راگەیاندنی سەربازی و پەیامنێری جەنگی
-پاری یەکەم: راگەیاندنی سەربازی ورێککارەکانی
+باسی یەکەم: راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی لە کاتی شەڕ و ئاشتییدا
+باسی دووەم: رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی راگەیاندنی داعش
پاری دووەم: پەیامنێری جەنگ و رووماڵکردنی ململانێ چەکدارییەکان
+باسی یەکەم: پەیامنێری جەنگیی کێیە؟
+باسی دووەم: شەڕی داعش و پەیامنێرانی کورد
+باسی سێیەم: رێنمایی پیشەیی بۆ پەیامنێرانی جەنگی
بەشی سێیەم: رووماڵی شەڕی داعش و پرسە میدیاییەکان
پاری یەکەم: رووماڵی میدیایی و شەڕی داعش
+باسی یەکەم: سەرچاوەی زانیاری میدیای کوردی و گرفتەکانی بەکارهێنانی سەرچاوە
+باسی دووەم: پرسی بێلایەنی و هاوسەنگی لە رووماڵی شەڕی داعشدا
+باسی سێیەم: جیاوازی نەکردن لە نێوان درووشم و زانیارییدا
+باسی چوارەم: لە نێوان میدیای‌ کوردی‌ و هەژمارەکانی‌ داعشدا‌
-پاری دووەم: ستراتیژی شەڕی دەروونیی داعش دژ بە کورد
+باسی یەکەم: چەند نموونەیەک لە شەڕی دەروونیی داعش دژ بە کورد
+باسی دووەم: شەڕی دەروونی داعش و بەکارهێنانەوەیان لە میدیای کوردیی دا
بەشی چوارەم: گفتوگۆکان
ئەنجام
پێشنیاز و راسپاردە

عرض المزيد