التحميل مجاناً لكن نقدم بعض الخدمات المدفوعة ادعمنا بالإشتراك فيها
حذف الإعلانات وتسريع تصفح المكتبة.
يبدأ التحميل بضغطة زر دون انتظار تجهيز الكتاب.
لا حدود لمرات التحميل.
يمكنك رفع كتب بلا حدود بالمكتبة.
تمكين القراء من تحميل كتبك دون إنتظار.
حذف الاعلانات على الكتب التي تنشرها.
لا مشاكل في روابط التحميل لكتبك المرفوعة.
الناشر بالمكتبة هو المؤلف
معاينة الكتاب أو تحميله للإستخدام الشخصي فقط وأي صلاحيات أخرى يجب أخذ إذن من المؤلف ناشر الكتاب
| مؤلف: | أرسلان رحمن |
| قسم: | قسم غير محدد [تعديل] |
| اللغة: | الكردية |
| الصفحات: | 469 |
| حجم الملف: | 21.37 ميجا بايت |
| نوع الملف: | |
| تاريخ الإنشاء: | 25 سبتمبر 2020 |
| ترتيب الشهرة: | 281,288 رقم 1 هو الأشهر ! |
| رابط مختصر: | نسخ |
| المزيد من الكتب مثل هذا الكتاب | |
الناشر والمؤلف
كتاب شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا .
ارسلان رحمن
بكالوريوس في الاعلام - جامعة السليمانية
باحث
یەکەم توێژینەوەى ورد و هەمەلایەنەیە لە بارەى شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا. لەم کتێبەدا بە وردى باسى سەرهەڵدانى داعش و شاڵاوەکانى بۆ سەر هەرێمى کوردستان کراوە. باسى ئەو هەڵانە کراوە, کە میدیاى کوردى لە رووماڵى رووداوەکانى پەیوەست بە داعش کردیان. بە بەڵگەوە زانیارى ورد لە بارەى رووماڵى میدیاى کوردیی بۆ شەڕى داعش خراوەتەڕوو. توێژەر بە ئەمانەتەوە مامەڵەى لەگەڵ سەرچاوەکان کردووە. سەرچاوەى سەرەکى بەشێکى زۆرى کتێبەکە ئەدەبیات و سەرچاوەکانى داعش بووە. ئەم کتێبە لە هاوینى 2015 لەسەر ئەرکى نووسەر چاپکرا.
نووسەر له و کتێبەدا خوێندنەوەیەکی کوردانەی سەبارەت بە رووماڵی میدیای کوردیی بۆ شەڕی داعش و پرسی شەڕی دەروونی داعش دژ بەخەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە خستووەتەڕوو.
سەبارەت بە ناوەڕۆکەکەی، لەپێشەکی کتێبەکەدا، هاتووە: "باسەکانی ئەم بەرهەمە کە زیاتر لەچەشنی رێبەرێکی میدیایی بۆ میدیاکارانی کورد گرنگی خۆی دەردەخات، فراوانن، تەنیا، قسەکردن نییە لەسەر داعش وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و ناساندنی بنەما فیکری و هێڵە گشتییەکانی کاری ئه و رێکخراوە بە وەرگری کورد، بەڵکو هەریەک لەباسەکانی پەیوەندیدار بەرووماڵی میدیای کوردی بۆ رووداوەکانی شەڕی داعش، پرسی شەڕی دەروونی، پێویستی هەبوونی راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی پیشەییانەی پەیامنێری جەنگی روونکراونەتەوە".
هەر لە کتێبەکەدا، رای ژمارەیەک ئەکادیمیست و نووسەر وەرگیراوە و راسپاردە و پێشنیازیش بۆ کارلەسەرکردنیان خراونەتە بەردەست. هەروەها نموونەی پێویست بۆ روونکردنەوەی مەبەست خراونەتەڕوو بۆ ئەوەی وەرگر و میدیاکاری کورد زیاتر درک بە ناوەڕۆکی ئه و پەیامانە بکەن، کە رۆژانە داعش لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مەکینەی پڕوپاگەندەکردنییەوە ئاراستەی وەرگری کوردی دەکات و لەکۆی گشتی بەرهەمەکەشدا جەخت لەسەر گرنگی هاتنەئارای روانگەیەکی کوردانە بۆ رووماڵی رووداوەکان و وەرگێڕان و داڕشتنەوەی پەیامە میدیاییەکان کراوەتەوە.
ناوەڕۆکی کتێبەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشدا لەکۆتایی کتێبەکەشدا ژمارەیەک پێشنیاز و راسپاردە بۆ بەرچاوی لایەنە پەیوەندیدارەکان خراونەتەڕوو. هاوکات ئەنجامێکی پوختەکراوی کتێبەکەش خراوەتە بەردەستی خوێنەر. وێڕای خستنەڕووی سەرچاوەکانی کتێبەکە.
پێڕستی کتێبەکە:
بەشی یەکەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونیی داعش و دامەزراوە میدیاییەکانی
-پاری یەکەم: شەڕی دەروونی (چەمک، ئامراز و جۆرەکانی)
+باسی یەکەم: شەڕی دەروونی چییە؟
+باسی دووەم: کەرستەکانی شەڕی دەروونی-پاری یەکەم: شەڕی دەروونی (چەمک، ئامراز و جۆرەکانی)
-پاری دووەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونی داعش و دامەزراوە میدیاییەکانی
+باسی یەکەم: داعش لەگرووپێکی چەکدارەوە بۆ دەوڵەتی تیرۆر
+باسی دووەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونی داعش
+باسی سێیەم: دامەزراوە میدیاییەکانی داعش
بەشی دووەم: راگەیاندنی سەربازی و پەیامنێری جەنگی
-پاری یەکەم: راگەیاندنی سەربازی ورێککارەکانی
+باسی یەکەم: راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی لە کاتی شەڕ و ئاشتییدا
+باسی دووەم: رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی راگەیاندنی داعش
پاری دووەم: پەیامنێری جەنگ و رووماڵکردنی ململانێ چەکدارییەکان
+باسی یەکەم: پەیامنێری جەنگیی کێیە؟
+باسی دووەم: شەڕی داعش و پەیامنێرانی کورد
+باسی سێیەم: رێنمایی پیشەیی بۆ پەیامنێرانی جەنگی
بەشی سێیەم: رووماڵی شەڕی داعش و پرسە میدیاییەکان
پاری یەکەم: رووماڵی میدیایی و شەڕی داعش
+باسی یەکەم: سەرچاوەی زانیاری میدیای کوردی و گرفتەکانی بەکارهێنانی سەرچاوە
+باسی دووەم: پرسی بێلایەنی و هاوسەنگی لە رووماڵی شەڕی داعشدا
+باسی سێیەم: جیاوازی نەکردن لە نێوان درووشم و زانیارییدا
+باسی چوارەم: لە نێوان میدیای کوردی و هەژمارەکانی داعشدا
-پاری دووەم: ستراتیژی شەڕی دەروونیی داعش دژ بە کورد
+باسی یەکەم: چەند نموونەیەک لە شەڕی دەروونیی داعش دژ بە کورد
+باسی دووەم: شەڕی دەروونی داعش و بەکارهێنانەوەیان لە میدیای کوردیی دا
بەشی چوارەم: گفتوگۆکان
ئەنجام
پێشنیاز و راسپاردە
الكتب الإلكترونية هي مكملة وداعمة للكتب الورقية ولا تلغيه أبداً بضغطة زر يصل الكتاب الإلكتروني لأي شخص بأي مكان بالعالم.
قد يضعف نظرك بسبب توهج الشاشة، أدعم ناشر الكتاب بشراءك لكتابه الورقي الأصلي إذا تمكنت من الوصول له والحصول عليه فلا تتردد بشراءه.
أنشر كتابك الآن مجانا
نحن بحاجة لملفات تعريف الارتباط لكي يعمل هذا الموقع. يرجى تمكينها للمتابعة.
نحن نظهر لك هذه الرسالة لأننا نحترم خصوصيتك.
بإستخدامك هذا الموقع أنت توافق لنا على جمع ملفات تعريف الارتباط "الكوكيز" لتقديم تجربة مستخدم أفضل،
المزيد من التفاصيل.
لا يمكن تصفح الموقع طالما رفضت استخدام الكوكيز لأن الموقع يعتمد عليه بشكل أساسي للعمل
الملكية الفكرية محفوظة للمؤلفين المذكورين على الكتب والمكتبة غير مسئولة عن افكار المؤلفين
يتم نشر الكتب القديمة والمنسية التي أصبحت في الماضي للحفاظ على التراث العربي والإسلامي
، والكتب التي يتم قبول نشرها من قبل مؤلفيها.
وينص الإعلان العالمي لحقوق الإنسان على أنه "لكل شخص حق المشاركة الحرة في حياة المجتمع الثقافية، وفي الاستمتاع بالفنون، والإسهام في التقدم العلمي وفي الفوائد التي تنجم عنه. لكل شخص حق في حماية المصالح المعنوية والمادية المترتِّبة على أيِّ إنتاج علمي أو أدبي أو فنِّي من صنعه".