English  

كتب ڕێبەري زانستخوازان

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

ڕێبەری زانستخوازان (كتاب)


لەماوەی سەد ساڵی رابردوو بەهۆی سەرهەڵدانی ڕابوونی ئیسلامی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین بیرۆکە و مەدرەسەی جیاواز و، کەسایەتی خاوەن فکر و ڕای جیاواز و وەسیلە بۆ کارکردن لە جیهانی ئیسلامی سەریان هەڵداوە و هەموویان کاریگەری جیاوازیان لەسەر کۆمەڵگا و تاکەکانی کۆمەڵگا داناوە هەر یەکە بەشێوازی جیاجیا، بەشی زۆری هەوڵ و تەقەڵایان بۆ پێگەیاندنی زانستخوازان و بیرمەندان و بانگخواز و مامۆستای ئایینی و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو شارەزا و ڕۆشەنبیر بووە تا دەگاتە گێرانەوەی حوکمی خودا. سروشتی مرۆڤ وایە، کاتێک دەیەوێت هەنگاوێک بنێت، یان بگات بەئامانجێکی دیاریکراو، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە شێوازو ئالیەتی جیاواز دەگرنە بەر، هەر یەکەو پێی وایە بەئالیەتێک دەتوانێ ئامانجەکە بپێکێ، بۆ نموونە بۆ دروستکردنی زانستخوازانی سەرکەوت و یان کۆمەڵگایەکی ستاندەر و تەندروست یان گێڕانەوەی حوکمێکی عادیلانە لە کوێ دەست پێ بکەین؟ مەنهەج چۆن بێ؟ زانستخواز و قوتابێ چۆن پێ بگات ؟ بەچی دەست پێ بکەین ؟ پەروەردە ، عەقیدە، یان فکر، دەعوە یان جیهاد، تاک یان کۆمەڵگا، یان دەسەڵات ، لەکۆتاییدا هەر یەک لەم بیرۆکانە پێویستیان بە دانانی مەنهەج و پەیڕەو هەیە بۆ پێگەیاندنی تاکەکان، هەر مەنهەج و پەیڕەوێکیش بەپێی ئالیەتەکە دەگۆڕدرێت، لەکۆتاییدا هەر مەدرەسەیەک بۆ پێگەیاندن و گەیشتن بە ئامانج جیاواز دەبێت لەئەوەی تر. کەواتە لێرەدا وەرگرتنی زانست بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتە چەندان ویستگە و مەنهەجی جیاواز، بێ گومان بەرامبەرەکانیش بۆ شێواندن و مەرامی تایبەتی خۆیان دەستەوەستان ناوەستن و دەستتێوەردان دەکەن و هەندێکیان لەم مەنهەج و ماددانە بەلاڕێی دەبەن و سەر لێشێواویەک بۆ خوێنەر و زانستخوازان دروست دەبێت. لای زانستخواز و گەنج ئاسان نابێت لەکوێ و چۆن و بەچی دەست پێ بکات، بۆ دیاریکردنی ئەم ڕێڕەو و مەنهەج و پەیڕەوە پێویستمان بە ڕێبەرێک هەیە بەرچاوڕوونی بداتە زانستخوازو قوتابی و گەنج و نەوەی نوێ و تاکی کوردی تا ڕێی رۆشن بێ و هەڵگری مەنهەج و پەیڕەوێکی ڕاست و ڕەوان بێ. نەبوونی ڕێبەرێکی زانستخوازی بەهێز و مەنهەجێکی خوێندنی وشیار و ڕیسالی ئومەی ئیسلامی توشی پاشەکشەیەکی زۆر کردوو لەزوربەی بوارەکانی ژیان بەجێ ماوە، رۆژئاوا گەورەترین گورزی لەجیهانی ئیسلامی دا بەکارکردن لەسەر مەنهەجی خوێندن و هێشتنەوەی زانستە تەقلیدیەکان. توانیان غەزوێکی گەورە لەبوارەکانی فەرهەنگ و ئایدیاو کلتووری لەجیهانی ئیسلامی دا بکەن، هەر لەڕێگای خوێندنەوە تەواوی ئامانجەکانی خۆیان لەسەر خوێندکار و زانستخوازان و نەوەی نوێی ئێمە جێ بەجێ کرد، تاکەکانی ئێمە نەخوێندەوار و سادە و ساکار و دواکەوتە و ئەوانیش خاوەنی شارستانیەت و فەرهەنگ و کلتوری پێشکەوتوون. بۆ دەربازبونمان لەنەهامەتی و دواکەوتەیە پێویستمان بەشۆڕشێکی زانستی و مەنهەجی و فکری و فەرهەنگی هەیە ئەمانەش تەنها بەڕێی زانستی ریسالی و وشیارانە و مەعریفی دەکرێت.