English  

كتب من موسڵمانم ئايە توندڕەوم

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

من موسڵمانم ئایە توندڕەوم؟ (كتاب)


ئاشتی و توندڕەوی دوو چەمک و زاراوەن جیهانی ئیسلامیان پڕکردووە لە ململانێ و گفتوگۆ و دیبەیت, ئەم دوو چەمکە لەنێوان دوو ئایدۆلۆژیای جیاوازی ئیسلام و عەلمانیەتدا ململانێیەکی قوڵی دروستکردووە، ئایا کام لەم فکرەو ئایدیایانە خاوەنی ئاشتین یان سەرچاوەی توند ڕەوین، زۆر بەداخەوە ئایدیای ئیسلامی لەگەڵ ئەوەی خاوەنی یاساو ڕێساو واقیع و مێژوێکی سیاسی و فکری دوور و درێژە لە ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردن، کەچی تۆمەتبار دەکرێ بەتوندڕەوی، بەپێچەوانەوە عەلمانیەت یان سیکۆلار واقیعێکی سەد ساڵەی بەرچاوانی ئەم سەردەمەی هەیە لەجیهانی ئەوروپی و ئیسلامی لەتوندڕەوی، کەچی بۆتە خاوەنی ئاشتی و ئارامی بەشیعارو دروشمی بێ بنەمای بریقەدار، بەهۆی ئەوەی ئیسلام لە سیستەمی سیاسی و دەسەڵات و حوکم دا نەماوە، ئەوی ماویەتی تەنها نوسین و قەڵەمە. تەواوی ئامرازەکان لە هێز و مادەوە، تا دەگاتە ڕاگەیاندن بەدەستی ئەوانەوەیە، بۆیە لەزهنی زۆری میللەتانیان وا چاندووە، کە ئیسلام سەرچاوەی توندڕەوییە، بەتایبەتی کاریان لە عەقڵ و بیری تازە پێگەشتووی گەنجەکانمان کردووە. قسەکەرو کادیرو نوسەرەکانی عەلمانیەت بۆماوەی سەد ساڵە شەو و ڕۆژیان بەیەکەوە ناوە تا لەڕووی فکریەوە وێنەی ئیسلام و موسوڵمانان وابکێشن کە توندڕەو و ئاژاوەگێڕن، بەم کارەیان پەردەپۆشی تاوانەکانی سەد ساڵی خۆیان بکەن لەجیهانی ئیسلامی، لەبەرامبەریشدا نووسەرو بیرمەندانی ئیسلامی (دیارە مەبەستمان بەشێکیانە) بەردەوام خەریکی بەرگری کردنن لە ئیسلام، تا بۆ بەرامبەرەکەیان بسەلمێنن کە ئیسلام و موسوڵمانان توندڕەو نین، وا گومان دەبردرێ ئیسلام دینی توندڕەوییە بۆیە بەردەوام دەبێ بەرگری لی َبکرێ! لەکاتێکدا مێژووی سێزدە سەدەی ئیسلامی لە فکرو دەسەڵات و پێکەوە ژیان و ئاشتی پێویستی بە بەرگری نییە، ئەوان خاوەنی داگیرکاری فکرین لە جیهانی ئیسلامی خاوەنی داگیر کاری خاک و وڵاتن ئەوان داگیرکاری سەروەت و سامانن، ئەوان خاوەنی کیمیابارانی هێرۆشیماو ناکازاکی و هەڵەبجەن!، خاوەنی کوشتن و بڕینی کۆمەڵکوژین!، خاوەنی دەسەڵاتی چەند ساڵەی سیستەمی عەلمانی نازی و فاشی و ستالین و لینین، با ئەوان بەرگری لەخۆیان بکەن. لە سێزدە سەدەی ڕابردوو موسوڵمانان خاوەنی پاراستنی ئاشتی و ئارامی بوون، خاوەنی پاراستنی گیان و ماڵ و سامانی خەڵک بوون، خاوەنی پاراستنی پەرستگاو فکرو ئایدیاکان بوون. بێگومان هەرێمی کوردستان بەشێک بووە لە جیهانی ئیسلامی، چەندان نمونەی جوانی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئایدیا جیاوازەکانی تێدایە، تا ئێستاش بەرهەمی ئەم ئیسلامە شوێنەواری ماوە، ئێمە وەک موسوڵمانێکی کورد شانازی پێوە دەکەین، بۆ ئەم مەبەستە چەند گەنجێکی ژیرو دانا و هۆشیار هاتنە لام داوایان کرد بەژداری دیبەیتێک بکەم لە ژێر ناونیشانی: (من موسوڵمانم ئایا توندڕەوم؟) ، لە(٢٢- ٧- ٢٠١٨) لەگەڵ بەڕێز م. هاوژین مەلا ئەمین لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەلێر بەندەش لەبەر گرنگی بابەتەکە دەست بەجی قەبوڵم کرد، پێم گوتن من کەس لە لایەنگرو باکگراوندی فکری خۆم بانگ ناکەم، با زۆرترین خاوەن فکری عەلمانی بەژداری ئەم دیبەیتە بکەن. دیارە نوێنەری قەنسوڵخانەی هۆڵەندی و نوێنەری وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم و چەندان کەسایەتی دیاری فکری و زیاتر لە سێ سەد گەنج ئامادەبوون لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان، دیبەیتەکە لە بە کەشێکی ئارام بەڕێوەچوو سوپاس بۆ خودا. دواتر لەسەر داوای بەشێکی زۆر لەگەنجان و خەڵکی نوخبە داوایان کرد دیبەیتەکە بخەینە سەر کاغەز و بکرێتە کتێبێک تا سوودی زیاتری هەبێ ئەوانەی نەیانتوانیوە ئامادەبن لەڕێی کتیب سودی لی وەرگرن، لەسەر داوای ئەوان ئەو هەنگاوەمان نا، لێرەوە سوپاسی گەنجانی کەمپینی (هەڵمەچوو) وە ئەو براو خوشکانە دەکەم کە هاوکاریان کردین بۆ ئامادەکردن و تایپ کردنی ئەم دیبەیتە بەهیوای سوود بەخشین بەهەمووان بەتایبەتی توێژی گەنجان.