English  

كتب من مسوڵمانم

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

من...؟!،.مسوڵمانم (كتاب)


ڕووداوەکانی ڕۆمانی (من...؟!،.مسوڵمانم) ديمەنی سات بە ساتی چەند جار نقومبوون و سەرئاوکەوتنەوە لە ناو دەریا و زەریای شەهەوات و شوبوهات و لێکترازان و ئیلحاد و فێمینیزمدا تۆمار دەکات.. دیمەنی شەپۆلە بەهێزەکان نیشان دەدات.. ونبوون و دۆزینەوە؛ بە گشتی ئەم ڕۆمانە وێنای ژیانی تاکی مسوڵمان دەکات لە ڕۆژگاری سەختتدا.. ڕۆژگاری دواى نوێگەرایی.. ڕۆژگاری شڵەژانی بیروباوەڕ.. جەنجاڵی فيکرەکان.. تێکگیربوونی ئاڕاستەکان.. تێکچوونی پەیوەندییەکان.. تێکشکاندنی جوانییەکانە.. نەهێشتنی بەهاکان.. کوشتنی هەستەکان.

دیمەنەکانی ئەم ڕۆمانە لە ڕووداوێک ياخود قۆناغێکدا یەک وێنە دەبێتەوە لەگەڵ ژیانی هەر یەکێک لە ئێمەی ڕۆژهەڵاتی.. بە تایبەتی کورد، من یان تۆ یان ئەو پاڵەوانی بەشێکی ڕۆمانەکەین ئەگەر هەمووشی نەبین.

بەڵێ ئەوە منم، منی ئەمڕۆی دوێنێ و دوێنێی پێرێ و پێرێی نەبوو، منێک کەوا بە گوزەری ئەمڕۆکان.. فەرهەنگێکم لە ناوانێکی زاراوەیی مانادار بە تۆمەت و بوهتان داناوە.. بە ناوی تێگەیشتن و پێگەیشتن لەدین و نزیک بوون لە خودا، ئەمانە دڵخواز و خواست لەسەر بووترینیانن: (...

کارەساتێک بوو.. بەردی دەهێنا گریان.. دڵەکانی دەتەزاند.. وێژادانی دەهەژاند.. جەستەی دەلەرزاند.. مێشکی دەتاساند.. ئەوەی پێناسەی ژان و ئازاری بۆ دەکرێت.. وە لە فەرهەنگدا ماناکەی هەڵدەگرێت لای ئەوان بوو.. بگرە زیاتریش.. تا کار گەیشتە ئەوەی ئێش و ژانیان شەرمەزار کرد.. لەوە دەرچوو هیوایان زیندوومان بێت.. بەڵکوو هەموو ئەوەی خۆزگەیان بۆ دەخواست ئەوە بوو «خوایە گیان جەستەی شەهیدەکانمان پێ ڕەوا ببینە.. خوایە گیان با لێمان ون نەبن..» گەورەترین دڵخۆشیان توند لە باوەشکردنی ئێسک وپروسکی رۆڵەکانیان بوو..

هەندێک جار مرۆڤەکان ئەوەندە لەخۆبایی دەبن.. دەردەچن لە سنووری خۆیان.. زۆر بەئاسانی بڕیار لەسەر ناخی بەرامبەر دەدەن.. کە دەپرسیت ئایا بە چ حەق ومافێک ئەو قسەیە دەکەیت.. لە وەڵامدا دەڵیت «هەر لە ڕووخساری دیارە چ ماڵەکە»، وەک ئەوەى ڕووخساری ئەوان شیرێکی تازەی تێکەڵ بە هەنگوینێکی سافی شیرین بێت.. هی ئێمەش خەڵوزێکی سووتاوی پاشماوەى هەفتا هەزار ساڵ بێت.. با وابێت بە ڕووخسار.. ئەی چی لە ناخی ڕەشی ڕەشبینی ڕەشکەری ڕێگەى هەزاران کەس دەکەن؟

چەندان ژنی بێ چارەی خاوەن خێزان و خەمخۆری خێزانمان بە تەڵاقداندا، بۆ حەل کردنی کێشەکەی هاتبوو.. بەم جۆرە بۆی حەل کرا، چەندان کچی گەنجی وەک خۆمان لە خشتەبرد بە ناوی گەیشتن بە خەونەکانی و بەو کەسەی دەیەوێت.. سەرئەنجام هەم خەون و هەم کەسەكەی لە دەستتدا، چەندان ئافرەتی ڕێک و پێک و دیندارمان داماڵى لە شەرم و شکۆ و گوێڕایەڵی.. بە ناوی ڕزگاربوون لە کۆت و زنجیری دواکەوتوویى ئیسلام و کۆمەڵگا، لە کۆتاییدا نەک ڕزگاری نەبوو، بەڵکوو هەناسە بڕ کراو کۆتایی پێ هات.. لە دین و دونیا بوو، چەندانی تر کە بێ لانە و جێگان.. یان تووشی لەشفرۆشی کراون.. یان لە کوچەیەک فڕێدراون.. یان لە نەخۆشخانە خەوێنراون.. یان لە بەندیخانە ڕزێنراون.