اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.
دنیا به خێراییه‌کی یه‌کجار سه‌یردا تێده‌په‌ڕێت، به‌رهه‌مه‌کانی جیهانگیری ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له به‌ره‌وپێشبردن و خێراکردنی ژیان هه‌یه، هیچ بوارێکی ژیان وه‌ک خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌مووی به سه‌دان جار له پێشوو خێراتر بووه. داهێنانه‌کان به هۆکاری به‌رهه‌مه‌کانی جیهانگیری به ئه‌ندازه‌یه‌ک به‌ره‌وپێش چوون، ژیانی مرۆڤه‌کانی کردووەته ئه‌لکترۆنیات و هه‌سته‌وه‌ر، خزمه‌تێکی بێوێنه‌یان پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی کردووه. له مێژووی هاتنی مرۆڤ بۆ سه‌ر زه‌وی، به ئه‌ندازه‌ی ئێستا مرۆڤ پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. جیهانی ڕۆژئاوا له‌دوای هه‌ستانه‌وه‌یان و سوودوه‌رگرتنیان له جیهانی ئیسلامی و زانکۆ و زاناکان، ئێستا ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له‌م پێشکه‌وتن و خزمه‌تکردنه له بواره جیاجیاکاندا هه‌یه. واته ئه‌ورووپا خاوه‌نی داهێنان و شارستانیه‌تی ته‌کنه‌لۆژیایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له ڕووی ئاسانکردن و یارمه‌تیدانی ماددییەوە ئاسانکاریی زۆریان بۆ ژیانی مرۆڤ کردووه، بێگومان ئه‌مه‌ش ڕێگر نییه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و په‌یامی خودا، سروشتی مرۆڤیش پێی خۆشه خۆشبه‌خت و خۆشگوزه‌ران بێت و ژیانی بۆ فه‌راهه‌م بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له ڕووی ئایدیۆلۆژییەوه ته‌واو مادده‌گه‌راییه و به تیۆری "لا اله والحیاە مادە" به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌ولاشه‌وه جیهانگیری به‌ته‌واوی که‌وتووەته ده‌ست هێز و کۆنترۆڵی فیکری سه‌رمایه‌دارییەوە، کێشه‌ی زۆری بۆ به‌رهه‌م و خودی جیهانگیرییش دروست کردووه، مرۆڤیش له‌م ناوه‌نده‌دا بووەته سووته‌مه‌نی، له‌بریی ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌ران و به‌خته‌وه‌ر بێت، ماڵ‌وێران و گۆشه‌گیر و خه‌مۆک بووه، چونکه مادده‌گه‌رایی هه‌موو به‌ها و ئه‌خلاقه باڵاکان له مرۆڤ داده‌ڕنێت و ده‌یکاته ماددییەکی ڕووت، شتێک نامێنێته‌وه به ناوی به‌ها و ئه‌خلاق و سۆز و مرۆڤبوون و خێر و چاکه و تا ده‌گاته بڕوانه‌بوون به پاداشتی دواڕۆژ و دواڕۆژیش به خۆی، له‌ولاوه‌ش تیۆری "لا اله والحیاە مادە". ژیان ده‌بێته شوێنی ململانێی به‌ده‌سه‌ڵات و بێده‌سه‌ڵاته‌کان، له‌نێوان هێز و بێهێز له‌سه‌ر ئه‌ساسی "الغایە تبرر الوسیلە" ئاگر له گیانی مرۆڤی بێده‌سه‌ڵات به‌ر ده‌دات و بۆ گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌یانکاته سووته‌مه‌نی. به‌رهه‌مه‌کانی جیهانگیری له‌ژێر تیڕوانینی ئه‌م دوو تیۆره بۆ شه‌ڕ و ئاژاوه به‌کار دێت. یه‌کتر ڕه‌شکردنه‌وه، کاری سیخوڕی به‌سه‌ر یه‌کەوە، دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و... هتد، هه‌مووی بۆ خۆسه‌پاندن و چه‌وساندنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی جارێکی تری مرۆڤه بۆ بازنه‌ی کۆیلایه‌تی. هۆکاری سه‌ره‌کی له‌م ناوه‌نده‌دا نه‌بوونی ئامانجه له ژیاندا، به واتای وه‌رگرتنی پاداشت له دواڕۆژ و سه‌روه‌ربوون و جێنشینایهتیی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو داهێنان و ته‌کنه‌لۆژیا و شارستانیه‌تێک ده‌بێت له خزمه‌تی مرۆڤدا و بۆ مرۆڤ بێت، ئێستا له‌ژێر چه‌تری ئه‌م تیۆرانه‌دا ئامانجه‌که بۆ بهسووتهمهنیبوون و قوربانیبوونی مرۆڤ بۆ هه‌موو ماددییەکان گۆڕاوه. لێره‌وه چۆن بتوانین ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مه جوانه‌ی جیهانگیری و جیهانگیری خۆیشی بکه‌ینه کاڵایه‌کی جوان بۆ باڵای مرۆڤێکی به‌خته‌وه‌ر، ئه‌وه‌ش لهوهوە سه‌ر ده‌گرێت تیۆری "لا اله والحیاە مادە" به درووشمی به‌رزی مرۆڤبوون به "لا الە الا الله محمد رسول الله" بگۆڕین، هه‌روه‌ها تیۆری "الغایە تبرر الوسیلە" بکه‌ینه "الوسائل السلیمە الصحیحە لغایە نبیلە"، واته به‌کارهێنانی ئامرازی دروست و ته‌واو بۆ ئامانجی ڕاست.
به‌کارهێنانی ئامرازی ڕاست و دروست بۆ ئامانجی پاک و بێگه‌رد، له‌وێوه مرۆڤ به هه‌موو جۆرە ئایدیایه‌که‌وه خۆی ده‌دۆزێته‌وه و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانیی پێ ده‌به‌خشرێته‌وه، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ستانه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیران و گه‌نجانەوە بکرێت، تا بتوانن له‌م هه‌موو به‌رهه‌می جیهانگیرییه داهێنان بکه‌ن، به هه‌مان داهێنانی ڕۆژئاوا یان زیاتر، به‌ڵام به ئامانج و ئامراز و به‌های به‌رز و ئه‌خلاقی جوان. لێره‌وه گرنگه گه‌نج بیر له‌م خه‌زێنه گه‌وره‌یه‌ی جیهانگیری بۆ به‌خته‌وه‌ریی خۆی و مرۆڤ به‌گشتی بکاته‌وه. ڕۆژئاوا له هه‌ستانه‌وه‌ی زانستی و ته‌کنه‌لۆژیی خۆی سوودی له زانکۆ و زاناکان و شارستانیه‌تی ئیسلامی وه‌رگرت، خۆی له تاریکایی و سته‌می سێ سه‌د ساڵه ڕزگار کرد. ئێستا ڕۆژی تۆیه ئه‌ی گه‌نج، به به‌رهه‌مه‌کانی جیهانگیری خۆت له سته‌م و تاریکی و نه‌زانیی سه‌د ساڵه ڕزگار بکه‌یت، بۆیه ئه‌م نووسراوه وه‌ک ده‌روازه‌یه‌کی کاروان و پڕۆژه یه‌کله‌دواییه‌که‌کانی به‌نده‌یه بۆ هه‌ستانه‌وه و چوونه پێش و ڕزگاربوونمانه له‌م دواکه‌وتوویی و نه‌زانی و پاشه‌کشه‌یه.