اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.
مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم کتێبە، ئاشنابونی زیاتری فێرخوازانی هاوزمانمە بەپڕەنسیپەکانی زانستە جۆراوجۆرەکان؛ زانستی کارپێکاری یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی زانست و باشترین ڕێگایە بۆ فێربونی گۆڕانکاری و کارلێکەکانی سروشت و لەڕێگەیەوە دەکرێت داهێنانی نوێ و کاریگەر بێتە کایەوە؛ ئەم کتێبە هەر لە بنچینەی زانستەکانی زیندەوەرزانی و کیمیا و فیزیا و جوگرافیا بگرە تا کەشوهەوا و میکانیک و دەنگ و ڕەنگەکان و چەندین بابەتی زانستی تر لەخۆدەگرێت؛ وەرگێڕانی ئەم جۆرە بابەتانە یەکجار گرنگن بۆ قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندی، چونکە ئاشنایان دەکات بە بنچینەکانی زانستە جیاجیاکان، کەرەستەیەکە بۆ یارمەتیدانیان لە بابەتەکانی ڕۆژانەیان لە قوتابخانە؛ گرنگی ئەم کتێبە لەچەند ڕوێکەوە خۆی دەبینێتەوە، یەکەمیان: فێرخواز دەتوانێت بە کەرەستەی سادە و بەردەست زۆربەی هەرەزۆری تاقیکردنەوەکان لە ماڵەوە ئەنجام بدات، دوەمیان: هەر تاقیکردنەوەیەک لیستی هەمو کەلوپەلە پێویستەکان و هەنگاوەکانی تاقیکردنەوە: و ڕونکردنەوە:ی تایبەت بە تاقیکردنەوەکەی تێدایە، سێیەمیان: فێرخواز دەتوانێت بابەتەکانی ئەم کتێبە وەکو سەرچاوەیەک بۆ بابەتەکانی وانەکانی ڕۆژانەی قوتابخانەکەی بەکاربهێنێت، یان دەتوانێت چەندین چالاکی و بابەتی زانستی لەڕێگەی تاقیکردنەوەکانی ئەم کتێبە بۆ مامۆستا و هاوڕێ فێرخوازەکانی ئەنجام بدات؛ چوارەم و کۆتاییش: کەمی ئەم جۆرە بابەت و سەرچاوانەیە بە زمانی شیرینی کوردی، بۆیە بە پێویستم زانی ئەم کتێبە پڕبەها و بە پێزەی (پەروەردەیی زانستیـ)یە وەربگێڕمە سەر زمانی کوردی.
لەم کتێبەدا نوسەر هەوڵیداوە بە سادەترین شێوە هەنگاوەکانی تاقیکردنەوە:کان بخاتەڕو، وە هەروەها بە وێنەی سادە ڕونکردنەوە:ی پێویستی خستۆتە بەرچاو، سەرەڕای ئەمەش، هەوڵی داوە لە هەر تاقیکردنەوەیەک فێرخواز ڕوبەڕوی چەند پرسیارێک بکاتەوە، وا لە فێرخواز دەکات ڕێگەی جیاوازتر بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە هەمان ئەنجام.
لەکۆتاییشدا (فەرهەنگۆکـ)ی تایبەت بە زاراوە زانستییەکان لەخۆدەگرێت، تیایدا فێرخواز دەتوانێت لەڕێگەیەوە زانیاری پێویست دەربارەی هەر زاراوەیەکی زانستی نێو تاقیکردنەوەکان بەدەست بهێنێت.