English  

كتب ديدێكي نوێ بۆ باشەكشەي بڕۆزەي ئيسلامي

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

دیدێكی نوێ‌ بۆ پاشەكشەی پڕۆژەی ئیسلامی (كتاب)


سەرەتایەك
بەسروشت كاركردن بۆ هەر ئامانجێك دوای دیراسەكردنی سەرچاوەكانی زانست و زانیاری دەگەڕێتەوە بۆ مومارەسەی ڕۆژانەی مرۆڤەكان بەشێوازو ئالیەتی جیا جیا، هەر قوناغ و سەردەمێكیش ئامراز و شێوازی جیاوازی پێویستە، تاوەكو مرۆڤەكان ژیرو داناو وشیارو ڕۆشەنبیر بن، باشتر واقیع دەخوینەوەو لێی حاڵی دەبن، وەكەمتر هەڵە دەكەن، زورتر دەپێكن، لەگەڵ ئەوەش زۆرجار مرۆڤ سەركەوتو نابێ، بەڵام وەك سوننەی ئیلاهی هەتا مرۆڤ دەست بەیاساكانی ژیان بگرێ زیاتر ئەنجامی دەبێ‌ و سەردەكەوێ‌. مرۆڤ بەگشتی وەك سروشتی خۆی هەڵە دەكات( )، تەنها پیغەمبەران نەبن، (سەلامی خودایان لەسەر بێ‌). كاری سیاسیش هیچ جیاوازیەكی نیە لەگەڵ كارەكانی تر، بەڵكو فراوانترو ئاڵۆزترە! بەتایبەتی لەجیهانی ئەمڕۆ، هەنگاوەكانی كاری سیاسی پیویستی بەزانیاری و زانستی كۆمەڵناسی هەیە، چونكە كاری سیاسی كۆڕانكاریە لەنێو كۆمەڵگا ، كۆرانكاری لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگا بەبێ‌ شارەزایی ورد لەزانستی كۆمەڵناسی (علم الاجتماع) ناكرێت، لەجوگرافیای كوردستان. ئاڕاستە سیاسیەكان بەگشتی هەوڵی گۆڕانكاری لەكۆمەڵگاو پێشكەشكردنی جوانترین ئیدارەدان و پڕۆژەی حوكمداری دەدەن، بۆ خزمەتكردنی گومەڵگا و دام و دەزگا خزمەتگوزاریەكان، لەم سەد ساڵەی دوایی، لەدوایی نەمانی خەلافەتی ئیسلامی، بیرمەندو سیاسەتمەدارەكانی جیهانی ئیسلامی هاتنە مەیدانی ململانی سیاسی، وەك بەدیلی تەواوی بیردۆزە مرۆڤكردەكان خۆیان دەرخست، هەوڵی گەیشتنی دەسەڵات و حوكمیاندا ، لەم سەد ساڵەدا چەند جارێك گەیشتنە لوتكەی دەسەڵات، وەك شەهید دكتۆر محمد مورسی لەمیصر، هەندێ‌ جاریش بەشداری كارایان هەبوە لەنیو كایەكانی حكومەت و دوای پاشەكشەیان پێ كراوە، وەك ئیستای تونس و مەغریب، كاتێك سەركەوتن بەدەست دێنن كەمتر دەكەونە بەر ڕەخنەو تێبینی، بێ گومان لەكاتی شكست و پاشەكشە ئەو كات ڕەخنەو تێبینی و پێشنیارو بەخۆداچونەوە بەتوندی بەرۆكی پڕۆژەو كاری ئیسلامی و كاراكتەرەكانی دەگرێ‌، ئەمەش كارێكی ئەرێنی و سود بەخشە، نیشانەی زیندویی و وشیاری بیرمەندو گومەڵگا و تاكەكانە، هەوڵدانە بو پێشكەشكردنی جوانترین نمونەی سیاسەتكردن و دەسەڵات و حوكم و دادگەری.