English  

كتب جەند لابەڕەيەك لە ڕۆزاني زيانم

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

چەند لاپەڕەیەك لە ڕۆژانی ژیانم (كتاب)


ژیانی ھەر تاکێک لەسەرگۆی ئەم زەمینە بە چەند قۆناغێک دا تێدەپەرێ بە خۆشی بێت یا بە ناخۆشی بێت، بە ئارامی بێت یا بە نائارامی بێت ، بەسەرھاتەکان زۆرن لە ژیانی ھەر کەسێکماندا کرنگ ئەوەیە چەند وێستگەیەک لەو ئەزموونەی، کە تیایدا ئەکتەرێکی راستەقینەی رووداوو پێشھاتەکان بووە ببێتە ھەوێن بۆ نەوەی ئاییندە پەندو عیبرەتی لێوەربگیرێت بۆ درێژەدان بە رەورەوەی ژیان تا ئەو رۆژەی ماڵئاوایی لە دونیا دەکات .
بەندەش لەبنەماڵەیەکی مامناوەند پەروەردەبووم خێزانێک کەئامانجی سەرەکی باوک و دایکم پێگەیاندی (5) کچ و (2) کورلە سەربنەمای راستگۆیی وەفاداری وخۆش ویستن و یارمەتی دانی یەکتری و چاومان لە حەرام نەبێت ھەروەھا ناپاکی بەرامبەر خاک و نیشتمان ھەرگیزاوھەرگیز نەکەین.
بۆیە تادوا ھەناسەم لە ژیاندا سەربەرزم بە باوک و دایکم ھەر لە سەرەتای پێکھێنانی خێزانەکەمان لە ساڵەکانی (1957) کە روحی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەریان تیا بە دیکراوە بەڵگەشم ناونانی ھەر یەکێکمان لەو پێنج کچ و دوو کورە کوردی بووە (ئیلھام – پەروین - ژیانە – جوانە – رۆژان – سیروان - سامان) ئەم ھەنگاوەی باوک ودایکم بە ناونای کوردی لێمان پێمان دەڵێت: ئێوەش وابن بۆ ناونانی منداڵەکانتان.