English  

كتب تۆر بەشي سێيەم

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

تۆر (بەشی سێیەم) (كتاب)


تێگەیشتن لە پەیوەستکەرەکانی تۆڕ و ستانداردەکانی وایەرکردن بنەڕەتییە بۆ تۆڕی مۆدێرن، چونکە میدیای گواستنەوەی فیزیکی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دڵنیابوون لە پەیوەندی کارا، خێرایی بەرزی گواستنەوەی داتا و سەقامگیری تۆڕەکان.
ئەم بەشە تیشک دەخاتە سەر ڕوونکردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی کێبڵی تۆڕ و تایبەتمەندییەکانیان و بەکارهێنانی پراکتیکی، هەروەها جۆرەکانی پەیوەستکەر (Connectors) و نێردەر و وەرگر (Transceivers)کە بە شێوەیەکی باو لە ژینگەکانی تۆڕدا بەکاردەهێنرێن.
لەم بەشە بەراوردێکی ورد دەکرێت لە نێوان میدیای گواستنەوە وەکو فایبەر ئۆپتیکی (Single-mode وMultimode)، و کێبڵە مسییە جیاوازەکانی وەکو Coaxial وTwinaxial وDirect Attach Copper (DAC) وەهەروەها تیشک دەخەینە سەر خێرایی کێبڵەکان و جیاوازییەکانی نێوان کێبڵەکانی پلینۆم و ناپلینۆم. و هەروەها ترانسیڤەرەکانی فایبەر وەک SFP و QSFP ڕوون دەکەینەوە
هەروەها تیشک دەخەینە سەر جۆرەکانی پەیوەستکەرەکانی بەکارهێنراو لە تۆڕەکاندا، لەوانە پەیوەستکەرەکانی فایبەر ئۆپتیک وەک SC، LC، ST و MPO، و پەیوەستکەرەکانی کێبڵی مس وەک RJ11، RJ45، F-type و BNC