English  

كتب بەڕينەوە بە قاجاغ

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

پەڕینەوە بە قاچاغ (كتاب)


كورتەیەك لە كتێبی پەڕینەوە بەقاچاغ
كتێبی پەڕینەوە بە قاچاغ كتێبێكی 331 لاپەڕییە" لە قەباری (13/21) خۆی دەبینێتەوە.ئەم كتێبە بیرەوەرییە بە زمانێكی ئەدەبیی بەرز نووسراوە. لە پێشەكییەكی نووسەر و دووبەشی سەرەكیی و هەشتاو هەشت بەشی بچووك پێك هاتووە. باسی دۆخی كۆچبەریی و باند و قاچاخچییەتی كردن بە مرۆڤ دەكات. یادداشت و بیرەوەی دوو گەشتی جیاوازی گەنجێكی تەمەن نۆزدەساڵانی كوردە، لە ساڵانی كۆتایی نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوو و سەرەتای ساڵەكانی دووهەزار تاكوو دووهەزار و دووی سەدەی بیستەم. كاتێك بە هۆی خراپی باردۆخی ئەو كاتەی كوردستان، وەك هەر گەنجێكی دیكە، بەمەبەستی گەیشتن بە ژیانێكی خۆشگووزەرانیی ڕوو لە تاراوگە دەكات. پەڕینەوە بەقاچاغ گێڕەووەی دەیان دیمەنی ناخهەژێنی گەنجانی كوردە و دەیان ڕووداوی جیاواز دەگێڕیتەوە. چیڕۆكەكانی پڕ لە نەهامەتیی و ناسۆریی كۆچبەرانی كوردە بۆ ڕووكردنە ئەوڕووپا، لە ڕیگەی سنوورەكانی عێراق و ئێران. توركیا و یۆنان و بولگاریا. تێیدا گرتن و كوشتن و دەستدرێژیی و مردن و خنكان لە دەریادا دەخاتەڕوو.
پەڕینەوە بە قاچاغ بە دیدێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕووداوەكانی وەك خۆی گێڕاوەتەوە و چیڕۆكی هەموو ئەو كەسانەی نووسیوەتەوە كە بوونەتە قوربانی دەستیی مافیا و فێڵ و تەڵەكەی قاچاخچییەكان. باسی ئەو كەسانە دەكات كە بەشێكیان سەروماڵیان لەم ڕێگەیەوە بۆتە قوربانیی.
ئەوەی ئەم كتێبە لەوانەی پێشووتر جیادەكاتەوە، لەپاڵ گێرانەوەكانیدا ڕەهەندیی كۆمەڵایەتیی و دەروونیی ڕووداوەكانی لەبەرچاو گرتووە و پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی قاچاخچییەتیی كردن بە ڕۆحی مرۆڤ، بەناوی گەیشتن بە وڵاتی خەونەكان، خستۆتەڕوو و زۆر بە ڕشكاویی ڕاستییەكانی وەكوو خۆی گێڕاوەتەوە.