اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.
ئەم نووسینەم، پێشکەشە بۆ ئەو دایک وباوکەی، كە لە ئازاری مندا ژیان .
دایک واتە: ژیان و ھەناسە و سۆزومیھرەبانیی و، خۆشەویستی ھەموو وشە جوانەکان.
باوک واتە: ئەو دیوارەی پشتی پێوە دەدەیت، ئەو سەنگەرەی خۆتی تێدا دەپارێزیت.
دایک ئەو کەسەیە، کە ڕۆڵێکی سەرەکیی دەبینێت لەو پەیوەندییە دایکایەتییەی، بە منداڵەکانییەوە دەبەستێت، کە لەو بوونە .
دایک دایانی ئەو کۆرپەیەیە، کە لەو دەبێت، ڕازیکردنی دایک، واتە: بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خودا، واتە: بەھەشت ، تووڕە کردن و ڕەنجاندنی دایک، واتە: تووڕەبوونی خودای مەزن .
دیارە ئەوە خودای دلۆڤانە، پێگەی دایک وباوکی وا پیرۆزو گەورە کردووە، بە جۆرێک شان بەشانی یەکتاپەرستی خودا، ناوی دایک وباوکی ھێناوە .
ھەڵبەتە ئەم ڕێزو خۆشەویستییە بێ پایانەی دایک وباوک، لە قورئانی پیرۆزو سوننەتی صەحیحی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیە وسلم) سەرچاوەی گرتووە.