اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.
سەرە قەڵەمێك؛
لەوەتەی مرۆڤ هاتۆتە سەر زەوی لە خۆ ڕۆشەنبیركردن و گەشەسەندن و بەرەو پیش چون بەردەوامە، ئەگەر چی لەهەندیك كات و شوین و زەمانیك بەشیكی پاشەكشەی كردوە، بەلام بەشیوەیەكی گشتی هەولی روشەنبیری و زیرەكی و دانای و وشیاری خوی داوە ، بەدوای زانست گەراوەو خوی تیدا بەهەرەمەند كردوە ، بەسروشتی خۆی حەزی لەروشەنبیری و زانست و وشیاریەو بەبی زانیاری رازی نابی، ململانی زانیاریش لەنیوان مروڤەكان هەر هەبوە بوتە پالنەریكی بەهیز بو گەشەسەندن و زانست و زانیاری و مەعریفە، بەپێی قورئان و سونەتی سەحیحی پیغەمبەرە (j) دوو سەرچاوەی سەرەكی و دوو مەوسوعەی پر بەهای روشەنبیری و مەعریفەی تاكی موسلمانە، بۆیە موسلمان دەبی وشیارو داناو زاناو ئاگادارو زیرەك و ژیرو روشنبیر بێ ، پیچەوانە لەگەڵ خەلكانی تر، چونكە زانیاری لەم دو سەرچاوەیە وەردەگری كە هەلەی تیدا نیە و قەبولی هەلە ناكات، هەروەها زانیاریەكان لەچوارچیوەی بنەماو روشەنبیری گشتین، لەبوارەكانی كومەڵایەتی و سیاسی و فكری و گەشەپێدان و ئابوری و فەرهەنگی و تادەگاتە ئەدەب و میژوو بەشەكانی تر، هەروەها بەهوی عەقلەوە بونەوەرو ژیان دوو سەرچاوەی گەورەی ژیری و داهینان و بیركردنەوەو وشیاریین، تاوەكو تاك روشەنبیر بێ و خاوەنی مەعریفەیەكی گشتكیرو هەمە لایەن بێ. هەر كات تاكی موسلمان روشەنبیرو داناو زیرەك و وشیار نەبو! ئەوە لای داوە لەسروشتە فیتریەكەی خوی، هەروەها ئەوە كەم و كوری هەیە لەهەوڵ و تێگوشان و تێگەیشتنی ڕاست و دروست لەم سەرچاوانە، كەم و كوڕی هەیە لەبەكارهینانی عەقڵ بەشیوەیەكی تەندروست، كەم و كوڕی هەیە لەپڕۆژەو بەرنامەی خۆ رۆشەنبیركردن و پەیداكردنی مەعریفە، موسلمان ئەگەر لەچاوگی ڕۆشەنبیری ئیسلامی هەلینجی چەند بنەمایەكی بەهیزی رۆشەنبیری جیاواز لەروشەنبیری گەلانی تر بەدەست دینی لەوانە:
1- بینای عەقلیكی هاوسەنگ بەرهەم دینێ.
2- ئامانج و هەدەفی ژیانی زور ڕون دەبێ.
3- ئیمانیكی قوڵ بەدەست دێنی.
4- ئینتیمایەكی تەندروستی دەبێ.
5- چەند جاریك لەكونیكەوە پی وەنادرێ.
6- روبەڕوی باتل دەبیتەوەو باش دەیناسێ.
7- هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی ژیان دەدات.
8- مەبادیئەكان بەدەست دینی بەشیوازیكی واقیعیانە.
9- كارەكانی ریك دەخات لەچوارچیوەی ئیدارەیەكی جوان و ریك و پێك.
10- خاوەن ئەخلاقیكی بەرزو بەڕێز دەبێ.
11- وشیارو ئاگادارو ژیر دەبێ.
12- بەرامبەرەكانی دەناسی.
13- دوست و دوژمن لێك جیادەكاتەوە.
14- پیگەیەكی بەهیزی كومەلایەتی دەبیت.
15- پیشەنگی بەدەست دینی. هتد.....