English  

كتب بيدعەي حەسەنە جييە

اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.

عرض المزيد

بیدعەی حەسەنە چییە؟ (كتاب)


☪☪☪☪☪️

نــــامیلکەی : بیدعــەی حـەسەنە چیە ؟
( ئەو وشەیەی لەلای مەلا بیدعەچ ـی و گومڕاکانەوە ڕەواج ـی پێ دەدرێت بۆ برەودان بـە بیدعەکردن و داهێنانگردن لەدیـن ـدا )…

نــاوەوەی ئــــەم نــامیلکە چـەند پرسیـاری گرینگــی تیایە بە تایبەت بــۆ طالب علم کە ئەمیش پێکــهاتووە لەم چەند پـرسیارە ⬇️…

١- بە چ شتێک لە دینـدا دەوترێت بیدعـە ؟

٢-ئایـا لەدیندا هیچ بیدعەیەک هەیە ڕێگەپێدراو بێت و چاکە بێت ؟

٣- وەڵامـــــــی گومان ـی ئەوانەی ئەڵێن ئیمام عــــمر رضي الله تعالی عنە وارضاە فەرمووی ئەمە بیدعەیەکـی باشە !

٤- ئــایا ئاهەنگێڕان بەیـادی لەدایـکبونی پێغەمبەر صــلی الله علیە وسـلم وبەشـداری تێداکــردنی خێر وچاکەیـە ؟

٥- وەڵامی گومانی ئەوانەی ئەڵێن تەسبیح بەکارهێنان جائیزە و بیدعە نیە چـــوونکە ئیمام ابن تیمیە بە جائیزی ئەزانێت لە بەکارهێنانی!

جـا لە کۆتایی نامیلکەکە فەرموودەی ئیمامی ابن عباس رضي اللە عنهما فەرمووی : هـاوار بۆ ئێوە ئومەتی محمد ﷺ چەند خێرا تیاچوون ئەوەتـا هێشتا هاوەڵانی پێغــەمـبەر ﷺ ماون لەناوتاندا ئەوە جلەکانی پێغەمبەر ﷺ هێشتا نەڕزیوە قاپ و قاچەغەکانی نەشـکاوە ســـا سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەسـتە یان ئەوەیە ئێوە لەسـەر ڕێگایەکی باشترن لەڕێــگەی پێغەمبەر ﷺ یـان ئەوەیە دەرگای گومڕایی بەڕووی ئومەت دەکەنەوە…

خوێنەر بــــن لە پێناو اللە تعالی