اذا لم تجد ما تبحث عنه يمكنك استخدام كلمات أكثر دقة.
بسم تعالی
چەندین فەرموودە هەن کە تیشک دەخەنە سەر فەزیلەتەکانی دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان و گرینگی دان بە ڕێنماییەکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و کارە چاکەکانە لە ژیاننامەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فێرمان دەکات کە دە ڕۆژی کۆتایی بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵ کردووە کە جیاوازتر بووە لە ڕۆژ و شەوانی تری مانگی پیرۆزدا، پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) هانی ئومەت دەدات بۆ هەوڵدان بۆ عیبادەت لەم کاتە پیرۆزەدا، پێویستە موسڵمان هەلەکە بقۆزێتەوە و بیر لە زیادکردنی کردەوە چاکەکانی بکاتەوە، هەروەها پێویستە زۆرترین سوود لەم دە ڕۆژە وەربگرێت بۆ زیادکردنی کارە چاکەکان بە پێی ڕێنماییەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و دوور کەوتنەوە لە کارە نا پێویست و بێ سوودەکان.
سپاس بۆخودا توانیم لەو ماوە کەمەی کەبەدەستمەوە بوو چەند پەڕەیەکی بچووک بنووسم سەبارەت بەم دە شەوەی بەردەمان و بەتایبەت ئەو شەوە پیرۆزەی کە لە سەرووی حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە قورئان دابەزیە سەر پێشەواکەمان (صلی الله علیه وسلم) داواکارین لە خودای گەورە لێمان قبوڵ بکات و ببێتە هۆی سوودێکی بچووک بۆ خوێنەرەوەکانی